ڕووداوەکانی ئینتەرنێت لەماوەی یەک خولەکدا
تەکنەلۆجیای زانیاری یەکێکە لەو زانستە بێ رکابەرە نوێیانەی کە بەخێراییەکی چاوەڕوانەکراو لەگەشەکردندایە و ئێمەی مرۆڤ فریای ناکەوین.
پێموانییە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هیچ زانستێکی تر هاوشێوەی ئایتی لەماوەیەکی زۆرکورتدا، بەم شێوەیە پێشکەوتنی خێرای بەخۆیەبینێبێت.
مالپەڕی [url=http://www.techspartan.co.uk/features/internet-minute-2013-vs-2014-infographic/]Techspartan[/url] لە ئینفۆگرافیکێکدا ئاماژەی بەهەندێک لەو ڕووداو گۆڕانکارییانە کردووە کە لەماوەی خولکێکدا ڕوودەدەن، شایانی ئەوەیە کە تەماشایەکی بکەین و خۆمان بەرداوردێکی بکەین لەگەڵ ١٠ ساڵ لەمەوبەر کە هەندێک جار بۆ داگرتنی گۆرانیەکی MP3 پێوستمان بە دوو دیسک (فلوپی) ئەبوو، دەبوایە پەڕگەکەمان بەشکرادایە بەسەر دوو دیسک یا چەند دیسکێکدا.
مالپەڕی ناوبرا لە ٢٠١٣ هەمان ئامارەکانی تۆماکردووە، بۆ نمونە، لە ماوەی خولکەێکدا بەملیۆنان گەڕان بە ماتۆرێ گوگڵ ئەنجامدەدرێت، ڕیژەی گەڕانەکانی گۆڵ لە خولکەێکدا بەڕیژەی ١،٩٪ بەرزبۆتەوە، Spotify لە ماوەی خولکێکدا ١٤ گۆرانی باردەکاتە سەر ڕایەڵەکەی، ٦٧٠٠٠ وێنە باردەکرێت لە ئینستاگرام، ١٣٦ ملیۆن پۆستی ئەلکترۆنی (ئێمەیل) ئالوگۆڕدەکرێت.
لەماوەی خولکێکدا ٣٠٦ کاژێر ڤیدیۆ دەنێردرێت بۆ مالپەڕی Youtube وە ٥٠ هەزار بەرنامەی بەکاربەری (ئەپ) لە فرۆشگای App Store دادەبەزینرێت.
[b]ئێوەش دەتوانن لەخوارەوە تەماشایەکی ئینفۆگرافیکەکە بکەن و بەراورد و گۆڕانکاریەکانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ ببینن.[/b]
[img]http://www.techspartan.co.uk/assets/tech-spartan-60-seconds.png[/img]
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک زەندی ئازیز...بڕاستی زانیاریێک سوودمەندە و فەلسەفەی تێدایە..!زۆربەی شارەزایان دەڵێن کە زانیاریەکان لە جیهان دەبێتە هۆکارێک بۆ شەڕکردن لە نێوان دەوڵەتەکان..کۆمپانیاکانیش بە ئارامی هەر یەک بۆ خۆی هەوڵ دەدات کە باکارهێنەر بەڵای خۆی ڕابکێشێت تا داهاتی پشکی ساڵانەی زۆر بکات...بس بەکارهینەر چی؟ ڕۆژ بە ڕۆژ ئاستی زانستی پلەی دادەبەزێت...
دەست خۆش هەزار خۆزگە دەخوازم خۆزگا فەیسبووک نەبوایە بەڕاستی کاتی زۆر لە مرۆڤ دەبات و بەبێ هیچ بنەمایە مەبستم سایتەکانی وەکو فەیسبووکە و تویتەر و ئنستگرام و گۆگل پلەس و تومبلیر هتد نازانم ئەوە چەندسالە کار دەکەم لەسەریان هیچ بنامایەکی باشم نەدی