تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پێنووسێکی دیجیتاڵ هەڵەی نووسینەکانت ڕاست دەکاتەوە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/02/10

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

بە هۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و پەیدابوونی کۆمپیوتەر و تەلەفۆنەزیرەکەکان، زۆر کەس پێشبینی دەکەن کە شێوازی نووسینی کۆن ڕووی لە گۆڕستان بێت، بەڵام پێدەچێت بیرۆکەی ئەم پێنووسە هەلپەیەک بێت بۆ مانەوەی پێنووس.
ئەم پێنووسە دیجیتاڵە کەناوی " Lernstift" ی لێنراوە، یارمەتی نووسەر دەدات لەڕاستکردنەوەی هەڵەی پیت و ڕێزمان، کاتێک نووسەر پیتێک هەڵە بکات، پێنووسەکە لەرزەیەک دەکات، بەڵام ئەگەر لەڕێزماندا هەڵەبکات، ئەوا دوو لەرزە دەکات، ئەمەش بەیەکەم پێنووس هەژماردەکرێت کە بۆ ئەم مەبەستە دروست بکرێت.
بیرۆکەی دروستکردنی ئەم پێنووسە لەلایەن ژن و پیاوێکی ئەلمانی بەناوی Falk و Mandy Wolsky دروستبووە، کاتێک بینیاویانە منداڵەکەیان زۆر هەڵە دەکات لەکاتی نووسین.
Lernstift لەسەر بنچینەی سیستەمی لینوکس داڕێژراوەو بەهەردوو شێوە تەکنیکی (کالیگرافی و ئۆرتۆگرافی) هەڵەکان ڕاست دەکاتەوە، کالیگرافی هەڵەی لەبیرچوونی پیتێک ڕاستدەکاتەوە، بەڵام ئۆرتۆگرافی لەهەڵەی ڕێزمانی ئاگادارت دەکاتەوە.

[img]http://img.gfx.no/1125/1125431/digital-pen-11.563x257!.jpg[/img]

ئەگەر تەماشای پێکهاتە و دیوی ناوەوەی ئەم پێنووسە بکەین ئەوا لە چەند بەشێک پیکهاتووە، لەوانە بەشی ڕەنگ و پاتری و دوگمەی داگیرسان و بێ تەل هەروەها سانسۆری لەخۆ گرتووە کە ئاگادارمان دەکاتەوە لە هەڵەکان.
تایبەتمەندەیەکی تری ئەم پێنووسە، پشتگیریکردنی نووسینە لەهەوادا، پێنووسەکە پشتگیری جووڵەی هەوایی دەکات، دوای ئەوەش ناردنی بەشێوەی بێتەل بۆ کۆمپیوتەر.
ئەم پێنووسە دیجیتاڵـــە هێشتا نرخەکەی دیاری نەکراوەو بڕیارە لە مانگی گەلاوێژی ٢٠١٣ دا بنێرێتە بازاڕەوە.
بۆ زیاتر ئاشنابوونتان بەم پێنووسە دەتوانن تەماشای ئەم گرتەڤیدیۆییەی خوارەوە بکەن، بەداخەوە بەزمانی ئەلمانییە.
[youtube]Pp4YELDyeoE[/youtube]

بۆچوونەکان

دەست خۆش.وەڵا زۆر باشە بەڵام کە هەڵەت کرد ڕاستەکەت پێناڵێت تەنها ئاگادارکردنەوەیە .بەڵام زۆر باشە ...

سوپاس کاک Daniel
برام مەگەر ناو مێشکت بخوێنێتەوە ، ئەگەرنا چۆن بزانێت تۆ چی ئەنووسیت.

زۆر باشە وەڵا دەست خۆش خۆ هیچ نەبێت لە (fatal mistake هەڵەی کوشندە) ئاگادارمان ئەکاتەوە.

داهێنانێکی زۆرنایابە ،دەستخۆش مام زەندی ماندوونەبیت.

لینوکس چووە ناو پێنوسیش والله برام ئافەرین لە تواناکانى لینوکس
سوپاس بۆ هەوالەکەت کاک زەندی

یەخوا کاکە زەندی هیچ شتێک مەحاڵ نییە لەناو ئایتی دا خوا ئەزانێت کێناڵێت چەند ساڵێکی تر ئەوەش نایەت.دەست خۆش