پێشبڕکێی ساڵانەی ئەندازیارانی ئینتەل
ئەمسال لە ڕکابەری ئەندازیارانی ئینتێل سێ کەس خەڵات دەکرێن، یەکێک لەو خەڵاتانە خەڵاتێکی زۆر تایبەت بوو، درا بە خانمێک بە ناوی"ئیشا کەهاری" بۆ بەرهەمەکەی کە پاتریێک بوو بۆ بارگەکردنەوە recharge، ئەمەش لە کەمترین ماوە ( ٣٠ چرکە)دا.
ئەم خەڵاتە ٥٠ هەزار دوڵاری ئەمەریکیە، ئەم خاتوونە لەبری کڕینی ماڵ لە عەنکاوە پێی وا باشە بیدا بە بوورسی زانکۆی هارواردەکەی، بۆ ئەوە لێکۆلینەوەی بۆ بەرهەمەکەی تەواو بکات.
ئەم بەرهەمە بۆ چی باشە ؟
بۆ سوود وەر گرتن لە باتری تەلەفۆنە هۆشمەندەکان، هەروەها ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی تریش. دامەزراوەی گووگڵ ئارەزووی کڕینی داهێنانەکەی هەیە و داوای لەم خاتوونە کردووە بۆ کار کردن، بەڵام تا ئێستا ئەم بەرێزە وەڵامی نەدانەتەوە.
سەرنج راکێشتر ئەوەیە کە ئەم بەرهەمە ١٠٠٠٠ بار بارگەکردنی charging بە بێ کەم بوونی ئاستی خێرایەکەی تێپەراندووە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون