تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پێدەچێت EU سزایەکی گەورەی ئەپڵ بدات

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2014/09/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

بەپێێ ڕۆژنامەی [url=http://www.ft.com/intl/cms/s/ae979ad0-4708-11e4-8c50-00144feab7de,Authorised=false.html?_i_location=http%3A%2F%2Fwww.ft.com%2Fcms%2Fs%2F0%2Fae979ad0-4708-11e4-8c50-00144feab7de.html%3Fsiteedition%3Dintl&siteedition=intl&_i_referer=http%3A%2F%2Fwww.ft.com%252]Financial Times[/url] کۆمپانیای ئەپڵ ماوەی ٢٠ ساڵە لە وڵاتی ئایرلەندە بڕی باجی پێۆیستی نەداوە، لەبەر ئەوە بۆی هەیە لەلایەن کۆمیسۆنی یەکێتی ئەوروپاوە سزایەکی چەند ملیار یۆرۆیی بدرێت.
ڕۆژنامەکە نووسیویەتی کە ئەپڵ لەڕێگەی ڕیکەوتنێکەوە لەگەڵ حکومەتی ئایرلەندە تەنیا بڕی ٢٪ باجی داوە بەحکومەتی ئایرلەندا، ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی یەکێتی ئەوروپایە و دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەیان ئەنجامداوە، ئاشکرابووە کە ئەپڵ ئەو بڕە باجەی نەداوە کە پێویست بووە بیدات.
وەزارەتی دارایی ئایرلەندا ئەو هەواڵەی پشتراسکردەوە کە ئەوروپا سەرقاڵی بەفەرمیکردنی دیکۆمێنتێکن لەو بارەیەوە، بەڵام وەزارەتەکە ڕایگەیاند کەوا حوکمەتی ئایرلەندە هیچ ڕیکەوتنێکی ئەنجام نەداوە کە پێچەوانەی یاساکانی وڵاتەکەیان بێت.
جێگای باسە کۆمیسۆنی یەکێتی ئەوروپا لە مانگی جۆزەردانەوە (حوزەیران) دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە چەند ڕێکەوتننامەیەک کە لە نێوان کۆمپانیاکانی Apple, Starbucks وە Fiat کە لەگەڵ چەند وڵاتێکی ئەوروپا ئەنجامیانداوە، لەئەنجامدا دەرکەوتووە کە ئەم کۆمپانیایانە لەڕێگەی ئەو ڕێکەوتننامانەوە باجی پێوسیت نادەن بەو وڵاتانەی کاری تێدادەکەن، ئەمەش جگە لە ئایرلەندا وڵاتەکانی هۆڵەندا و لۆکسمبەرگ دەگرێتەوە، لەبەر ئەوە پێدەچێت کە ئەپڵ چەند ملیار یۆرۆ سزابدرێت، چونکە ئەم ڕێکەوتنانەی ئەم کۆمپانیایەنە هەیانە لەو وڵاتانە، بواری پێشبڕکێی بۆ کۆمپانیاکانی تر زۆر سەخت کردووە.