تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پۆلاریس بۆ ئاندرۆید تابلێت

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/20

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

من گلەییکارم لە گوگڵ کاتێک دێتە سەر ئاندرۆید، کێشەکە لای من ئەوەیە کە گوگڵ پەرەپێدەرانی خستۆتە پشتگوێ و گوایە کڕیارانی خستۆتە پێشەوە بەڵام لە ڕاستیدا تەنها شتێک کە کردویانە ئەوەیە کە یارمەتی کۆمپانایاکان بدەن تا ئاندرۆید بە ژمارە بکەوێتە پێش iOS کە تیایدا سەرکەوتوو بوون.
وازمان لەوە هێنا.
Polaris Office بەستەیەکی نوسین، ژمێریاریکردن وە نمایشکردنە کە بۆ هەرسێ پلاتفۆرمی iOS و ئاندرۆید و ویندۆز مۆبایلیش هەیە، هەرچەن وەشانی [url=https://play.google.com/store/search?q=polaris+office]ئاندرۆید[/url] و [url=http://www.windowsphone.com/en-us/store/search?q=polaris]ویندۆزی[/url] لە ئێستادا لە بازاڕدا نیە بەڵام لە [url=http://itunes.apple.com/us/app/polaris-office/id513188658?mt=8]ئایتیونز بایی[/url] تەنها ۱۲.۹۹ دۆلاری خنجیلەیە. بەڵام لە سایتەکەیان دیارە پەڕەی [url=http://www.polarisoffice.com/en/products/androidS.asp]ئامێرە بچوکەکان[/url] بۆ ئاندرۆید ئامادەیە بەڵام لەسەر تابلێتەکان/تاتەکان نوسراوە کە بەو زوانە دێت. وە سایتەکەشیان دیارە هەندێ ASPی تێدایە بەڵام هەر بە ڕواڵەتەکەی ئاندرۆیدیاندا دیارە کەوا هەنێ دیزاینی iOSیان هێناوەتە ناو پاکجی ئاندرۆیدەکەیانەوە.
بەستەی پۆلاریس لەسەر Samsung Galaxy 10.1 Tab پێش وەخت ئامادەیەو پێویست بە کڕینی ناکات، وە شایانی دڵخۆشیەو پێویست بە دەستخۆشی ناکا لێیان چونکە کاسبی ئەکەن. بەڕای بەندە لە هەندێ ڕوەوە لە OpenOffice جوانتر دروستکراوە، هەرچەن هێشتا زۆری ماوە بگات بە کردارەکان/functionalityیەکانی ناو OpenOfficeیاخود شێری ساحەکە MS Office. جار و بارە ئەبێ بڵێین، ئاخۆ ئۆراکڵی خاوەن Java خەریکی چی بێت لە کاتێکدا نیوە زیاتری بازاڕی مۆبایل بە جاڤا ئەنوسرێت کەچی ئەوان تا ئێستا شتێکیان نەکردوە کە ئاندرۆیدچیەکان سودێکی لێ ببینن.
با لە پێشدا بڵێم چووم سەیرێکی دنیام کرد بزانم کێ بە دڵیەتی، ئەم [url=http://millennialleader.com/why-i-love-polaris-office/]خانمە[/url] نوسەرە ئەڵێ ئەو سێ تایبەتمەندی بە دڵە:
۱. تێهەڵکێشی لەگەڵ درۆپبۆکس و گوگڵ دۆکس: پەڕگەکانت لە یەکێ لە هەژمارە هەوریەکانت دانێ و داگرە.
۲. گەڕان و ڕێکخستنی پەڕگەکانت: لە پۆلاریس ئەتوانی پەڕگەکانی ناو ئاندرۆیدەکە ببینی، بوخچە دروست کەیت وە دڵخوازیشت هەبێت.
۳. چارەسەرێکی سەرەتا بۆ کۆتایی: واتە هەرسێ بەشی نوسین، ژمێریاری و نمایش
پێم خۆش بوو ئێوەش بیناسن، وە پێم باش بوو بڵێم من تەنها سەیری Word Editor یاخود نوسەرەکەیم کردوە لەسەر ئەو تابلێتەی سەرەوە کە ئاندرۆید ICSی لەسەرە واتە ٤.٠.٤ جگە لە قسەکانی سەرەوەی ئەو خانمە نوسەرە ئەمانەی تێدا بەدی ئەکەم:
۱. تەواو پشتیوانی MS Word ئەکات بە وەشانەکانی پێش و دوای ۲٠٠۷
۲. پشتیوانی کوردی ناکات بە جوانی
[img]https://dl.dropbox.com/u/25724875/export_03.png[/img]
۳. بەکارهێنانی ئاسانە
٤. کۆمەڵێک فۆنتی تێدایە کە وابزانم فۆنتەکانی ناو ئاندرۆید حەسیریەکە (ICS) خۆیەتی
۵. ئەتوانی لەسەر وێنە بنوسیت و بکێشیت
[img]https://dl.dropbox.com/u/25724875/export_04.png[/img]
٦. هەڵگرتنی وەک PDF
۷. هەندێک چوارچێوەو شتی دیکەی تێدایە کە دیارە کارێکە بە وردی ئەنجامدراوە
[img]https://dl.dropbox.com/u/25724875/export_06.png[/img]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک ھیوا , لەزۆربەی دەستیەکانی سامسۆنگ وەک گالاکسی ئێس ٢ و ھی تر ھەیە