تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

٥ پرۆگرامی خۆرایی بۆ پاڵپشتی پەرگەكان

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/07

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

پێشەكی :
رێگای زۆر بۆ گەڕانەوەی پەرگەكان هەن بە تایبەت نەرمەكالای زۆریش لەم بوارە دروستكراوە بەڵام هەمیشە نەهێشتن (ڕێ گرتن) باشترە لە دەرمان.زۆر كات زەرەرێك كە بە سەر هارد دێتە رووی ئێمە توانایی گەڕانەوەی پەڕگەكانمان پێ نادات.ئەگەر ئێوەش پەرگە یان فایلی گرنگتان هەیە ئەتوانن بە نەرمەواڵەكانی خوارەوە پشتگیریێكی لێبگرن و لە جێگایێك باش دایبنن یان لە نێو بۆشایێكی هەوری پاشكەوتی بكەن.
ناوەرۆك :
١- backup.comodo :
comodo یەكێك لە باشترین ئامێرەكانە بۆ ئامادەكاری وشانی پاڵپشتی لە پەرگەكان. ئەم بەرنامە بە سادەیی لە سەر سیستەمی كارپێكردنی ٣٢ و ٦٤ بیتی دادەمەزرێت. ئەم نەرمەواڵە بێجگە لە پاڵپشتی لە پەرگەكان لە ریجێستری نەرمەواڵەی دامەزراوە لە سەر سیستەمەكانیش پاڵپشتی دەگرێت. ئێوە ئەتوانن زەمانیێكی دیاری كراوە بۆ پاڵپشتی پەرگەكان دابنن كە خۆكارانە ئیشی پاڵپشتی بكات. ئێوە ئەتوانن بۆ پەرگەی پاڵپشتی وشەی نهێنی دابنن.

٢ - Cobian Backup :
Cobian نەرمەواڵەیێكی زۆر باشە كە تەواوی توانایی بۆ گرتنی وشانێكی پاڵپشتی بۆ پەرگەكان و پێویستی بە ئێوە ئەدات. بۆ نموونە : دانانی وشەی نهێنی ، خشتی زەمانی پاڵپشتی خۆكار ، دانانی پاڵپشتی لە سەر ئینتەرنێت یان لە رێگای FTP . پاڵپشتی لەو نەرمەواڵانە كە لە حاڵی كاركردنن لە كاتی كاری ئەم ئامێرە بەهێزە ئەم تواناییە لە زۆر نەرمەواڵەی هاو شێوە دیاری ناكرێت.

٣ - GFI Backup :
GFI backup زۆر لە Cobian نەرمەواڵەی ژمارەی ٢ دەچێت .تەواوی توانایەكانی ژمارەكانی ٢ و١ هەیە . تەنیا كە شتێك جیاوازی دەكات ئەتوانی وشانی پاڵپشتی بۆ كۆمپیوترێكی تر هاو كات بنێردرێت.

٤ - FBackup :
ئەم پرۆگرامە بە شێوازی خۆكارانە وشانی پاڵپشتی پەرگەكان بە شێوازی خۆكارانە لە سەر بیرگەكان و ڕایلە(تۆر ) جێگیر دەكات. دەتوانێت ڕاستەو خۆ پەرگەی پاڵپشتی بەكات بە پەرگەی ZIP . بەرۆژ كردنی ئەم ئامێرە زۆر ئاسانە و لە سەر سیستەمی كارپێكردنی ٣٢ و ٦٤ بیتی ئیش دەكات.

٥ - EASEUS TodoBackup :
یەكێك لە بەهێزترین نەرمەواڵەكان بۆ پاڵپشتی لە سەر بوخچەكان، درایڤەكان ئەم نەرمەواڵەیە.تەنانەت پەرگەكانی خراپیش دەگەرێنیتەوە. وشانی پرۆفێشۆناڵ هەیە بەڵام بۆ كاری ماڵەوە ئەم وشانە باشترە وكارتان رێك دەخات.

پاشکۆقەبارە
Image icon Todo-backup.jpg48.64 ک.ب.
Image icon FBackup.jpg62.87 ک.ب.
Image icon GFI-Backup.jpg63.58 ک.ب.
Image icon Cobian.jpg71.38 ک.ب.
Image icon Comodo.png93.28 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەستت خۆش،
بەڵام ئایا پشتگیری هێشتنەوەی پەرگەکانی رەنگی و دەنگی وەک خۆی دەکات؟ یان تەنها پەڕگەکە وەک خۆی دێنیتەوە و بێ ناوەرۆك!
چونکە لە ماوەی رابردوودا ئەو کێشانەی کە نەرمەواڵاکان هەیانبوو زۆربەیان بە کڕینی لایسێنزەکانیشیان هەر ئەو کێشانەی دروست دەکرد.
بژیت.