٢٢٦ ملیۆن زەرەر لە ساڵی ٢٠١٢
ئەم ڕۆژانە زەرەر كەوتن لە كۆمپانیا ئەلەكترۆنییەكان شتێكی زۆر سیر نییە. بە گوزارشی ساڵی دارایی كومپانیا هەرە گەورەكانی سۆنی و نۆكیا دەبێ چاوەڕوانی ئەوە بكەین كە كۆمپانیاكانی تر چییان بەسەربێت، بەتایبەت ئەگەر بە جۆرێك پشتییان بە كۆمپانیایەكی داماوی زەرەرلێکەوتوو بەسرابێت.
بە گۆێرەی گوزارشی بڵاوكراوەی ڕۆیتێرز : كۆمپانیای Foxconn International Holding كە یەكێكە لە گەورەترین كومپانیاكانی بەرهەمێهینانی ڕەقەكالا بۆ موبایلە هۆشمەندەكان، بەتایبەت ئایفۆن و ئایپەدی ئەپڵە و هەروا بەشێك لە رەقە كالای نوكیاش دروستدەكات، بە بڕی ٢٢٦ ملیۆن زەرەری داوە كە بە بەراوەرد لە گەڵ ساڵی ڕابردوودا١٧ ملیۆن زەرەری لێكەوتبوو.
سەرچاوە:

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون