تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

١٠زانیاری كە دەبێ لە Firefox OS بیزانیت

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/07/14

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

لە زۆر شوێن باس لە سەر [url=http://kurditgroup.org/n/%D9%85%D9%88%D8%B2%DB%8C%D9%84%D8%A7-%D8%B3%DB%8C%D8%B3%D8%AA%D9%85%DB%8C-%D9%83%D8%A7%D8%B1%D9%BE%DB%8E%D9%83%D8%B1%D8%AF%D9%86%DB%8C-firefox-os]سیستەمی كارپێكردنی Firefox OS[/url] موزیلا دەكرێت.زۆر یەك لە شارەزایان پێیان وایە سیستەمێكی سەركەوتو دەبێت زۆركەسیش بێ ئۆمێدن.بەڵام موزیلا خۆی هیوای زۆری بەم سیستەمی كارپێكردنە هەیە. جیاواز لەمانە ئەمن وئەتۆی بەكارهێنەر وخوازیاری زانیاری ئایتی دەبێ ئەم ١٠ خاڵە لە بارەی ئەم سیستەمە بزانین :
[b]١ - رێكەوتی بڵاو بوون:[/b]
یەكەمین وشانی ئەم سیستەمە لە مانگی یەكەمی زایینی(کانوونی دووەم) ٢٠١٣ بە یارمەتی كۆمپانیای Telefonica دێتە نێو بازاری به ڕازیل و لە مانگی دووەم رێگای خۆی بۆ بازاری ئەوروپا و ئەمریكا دەكاتەوە.

[b]٢- نرخ:[/b]
هەر كۆمپانیا لە سەرەتای هاتنە نێو بازار سیاسەتی تایبەت بە فرۆشی فەرەی خۆی دادەنێت و موزیلاش جیاواز لەم سیاسەتە نیە.موزیلا لە سەرەتا بە موبایلە هەزرانەكان كاری دەستپێدەكات ئینجا ئەچێت سەر موبایلە مامناوەندیەكان وگرانەكان.بەڵام بە وتەی كۆمپانیای Telefonica یەكەمین موبایلەكان بە سیستەمی كارپێكردنی Firefox OS لە بڕازیل تەنیا ١٠٠ دۆلار نرخی بۆ دابین كراوە.

[b]٣- HTML5 لە بنەماكانی وێب :[/b]
سیستەمی دانراوە یا كارپێكردنی فایرفۆكس لە سەر بنەمای html5 دروستبوە وە ئێوە ئەتوانن بە وێبگەڕێك تەواوی كارەكانی ئەنجام بدەن وەكو سیستەمی كارپێكردنی كرۆمی گوگڵ(Chrome OS).

[b]٤- باشتر لە ئەندرۆیدە :[/b]
بەرێوەبەری كۆمپانیایTelefonica بەرێزMatthew Key دەڵێت كە بەكارپێكردنی ئەم سیستەمە جیاوازی و پاشكەوتی بودجەتان بە بەراوەرد لەگەڵ ئەندرۆید بۆ دەردەكەوێت.

[b]٥- گۆڕانكاری ساكاری ئەپەكان بۆ ئەم پلاتفۆرمە:[/b]
بۆ زانیاری زۆرتر ئەم [url=http://kurditgroup.org/n/%D9%A7%D9%A5%D9%AA-%D9%84%DB%95-%D8%A6%DB%95%D9%BE%DB%95%D9%83%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%B3%DB%95%D8%B1firefox-os-%D8%AF%D8%A7%D8%AF%DB%95%D9%85%DB%95%D8%B2%D8%B1%DB%8E%D9%86]هەواڵەی كورد ئایتیگرووپ[/url] بخوێنەرەوە.

[b]٦-تێكڵاوبوونی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان:[/b]
دوو تۆری كۆمەڵایەتی تویێتر و فەیسبووك بە تەواوی لەگەڵ ئەم سیستەمە هەماهەنگ دەبن و ئێو پێویست بە دامەزراندی هیچ نەرمەواڵەیێك بۆ نوێكردنەكان لە سەر ئەم سیستەمەتان نیە.

[b]٧- نەخشەی گوگڵ بە تەواوی :[/b]
ئەمەش بە هۆی سوود وەرگرتن لە بنەمای HTML5ە كە بەتەواوی كاركردن بە نەخشەی گوگڵ سادە دەكات.

[b]٨-بە هێزی Qualcomm :[/b]
تەواوی بەرهەمەكانی فایرفۆكس بە رێكخەری Qualcomm كار دەكەن و باشتر خۆیان رێكدەخەن.سیستەمی كارپێكردنی فایرفۆكس لەم پاڵپشتیەش سوودی وەرگرتوە.

[b]٩- نەبونی ویجێتەكان:[/b]
ئەم كارەی فایفۆكس وەكۆ IOSە كە ویجێتێكمان بەرچاو ناكرێت و وادیارە پاڵپشتی لێناكات.

[b]١٠- سادە وخێراو بەهێز :[/b]
موزیلا ئەڵێت كە ئەم سیستەمە بەپێی ئازمونی بەكارهێنەران دروستكراوە تەنانەت لە سەر رێكخەری ٦٠٠MHZ یش كار دەكات بێ هیچ كێشەیێك.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک قەزوان!
هێشتا ئەم سیستەمە کەس نەیبنییوە، نازانم چۆن حوکمی ئەوە ئەدەن کە لەئەندرۆید باشتردەبێت دوای ئەوە موزیلا هیچ ئەزمونی نییە لەبواری OS دا ، گوگڵ بەو داراییە بە‌هێزەوە نەیوانیوە جێگەیەک بۆ OS کەی کرۆم لەبازاڕدا بکاتەوە، با بوەستین و چاوەڕێبین باشترە.