تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

وەستانی پشتیوانی ویندۆزی ئێکس پی و ئۆفیسی ٢٠٠٣

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2014/04/08

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

ئەمڕۆ ٨/٤/٢٠١٤ مایکرۆسۆفت هەموو پشتیوانی و نوێ کردنەوەیەکی دوو بەرهەمی سەرکەوتووی (ویندۆزی ئێکس پی و مایکرۆسۆفت ئۆفیسی ٢٠٠٣) خۆی وەستاند. ئەمە مانای وایە چیتر مایکرۆسۆفت نوێکردنەوە و پینەکردنی کەلێنی پاراستن و گورزەی ڕاژەی نوێ دەرناکات بۆ ئەو دوو بەرهەمە و تەواو دایان دەخات.

هاوکات مایکرۆسۆفت لە ڕێگەی رێکەوتننامەی بازرگانی و گرێبەستی (Custom Support Agreement) هەمائاهەنگی دەکات لەگەڵ دامەزراوەکان و حکوومەتەکاندا بۆ ئەوەی پشتیوانی بەردەوامیان بمێنێت، هەروەکو [url=http://www.heise.de/newsticker/meldung/Britische-Regierung-kauft-12-Monate-XP-Support-2164477.html]گرێبەستی نێوانی حکوومەتی بەریتانیا و مایکرۆسۆفت[/url] لەم لایەنەوە، کە مایکرۆسۆفت لەمڕۆوە تا یەک ساڵی تر (٨/٤/٢٠١٥) بە بڕی ٥،٥٥ میلۆن پاوەنی بەریتانی پشتیوانی و نوێکاری بەردەوامی ئەو دوو بەرهەمەی دەکات بۆ حکوومەتی بەریتانیا، کە زانکۆکان و قوتابخانەکانی ئەو وڵاتەش لێی سوودمەندن.

ویندۆزی ئێکس پی بە سەرکەوتووترین سیستەمی کارپیکردنی مایکرۆسۆفت دادەنرا، کە تا ئەمڕۆش ٢٨%ی هەموو کۆمپیوتەرەکانی جیهان بەکاری دێنن، لە ئەڵمانیادا هەموو نۆیەم کۆمپیوتەرێک ئەم سیستەمەی لەسەرە. مایکرۆسۆفت بۆ بەشداربووان و بەکارهێنەرەکانی، داشکانی لە نرخی ویندۆزی ٨.١ دا کردوە بۆ ١٠٠ یۆرۆ و چەند هەلێکی تری خستووەتە بەردەست بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی لە دەست نەدات و کۆچ بکەن بۆ وەشانە نوێیەکانی ویندۆز.

گرفتی نەبوونی پشتیوانی لە کوردستاندا زۆر کەمترە و بگرە بوونی نابێ، چونکە تا ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا بە چەند دۆلارێکی کەم دەتوانیت نوێترین سیستەمی بەکارهێنانی مایکرۆسۆفت بەدەست بهێنیت.

پەیوەندیدار:
[url=http://technet.microsoft.com/en-us/security/bulletin/ms14-apr]- دوا نوێکاری سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز ئێکس پی[/url]
[url=http://chawg.org/wiki/%D8%A8%DB%86%DA%86%DB%8C_%D9%84%DB%8C%D9%86%D9%88%DA%A9%D8%B3_%D8%A8%D8%A7%D8%B4%D8%AA%D8%B1%DB%95_%D8%9F]- کۆچ کردن بەرەو لینوکس - بۆچی باشترە؟[/url]

بۆچوونەکان

من پێم وایە داهاتوێكی گەش لەپێش ویندرز و ویندۆز فۆنەوەیە جا ئیتر نازانم جا لەدوای ئەوەی مایكرۆسۆفت ویندۆز و ویندۆز فۆنی كردە بەلاش بۆ شاشە بچوكەكان ئەوە هەر زۆر پێش ئەكەوێت و هانی شەریكەكانی تر ئەدات. بەس بۆمۆبایل گوگڵ لەگەڵ ئەو ئارایە زۆر عەنتیكەیە.