تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ویندۆز٨ لە ئۆکتۆبەر دەوەشێنرێت

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/07/10

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت لە کۆنفراسێکدا لە وڵاتی کەنەدا ئاشکرای کرد کەوا لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەردا وەشانی تەواوی ویندۆز ٨ دەنێردێتە بازاڕەکانەوە وە لەسەرەتای مانگی ئاییندەوە ویندۆز٨ دەنێردرێت بۆ کۆمپانیاکانی ڕەقەواڵە بۆ ئەوەی وەگەڕخەر و ڕەقەواڵەی تایبەت بە ویندۆز٨ دروستبکەن.
لەهەمان کۆنفرانسدا باسی ئەوە کرا کەوا تائێستا مایکرۆسۆفت ٦٣٠ ملیۆن ئابوونەی ویندۆز٧ ی فرۆشتووە، تەنیا لەسەرەتای مانگی شەشەوە ٣٠ ملیۆنی فرۆشتووە.
ویندۆز٨ لە چوار وەشانی جیاوازدا دەوەشێنرێت ناوەکانی بەم شێوەیەی لایخوارەوەن:-
Windows 8, Windows 8 Pro, Windows 8 Enterprise وە Windows RT وەهەمو ئەو کەسانەی لە ئێستادا کۆمپیوتەربکڕن ئەتوانن بەنرخی ٣٩،٩٩دۆلار ویندۆزەکانیان بەرزبکەنەوە بۆ ویندۆز٨.

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك زەندی بەرێز هەر زۆر بە خێرایی نووسیت ماتڵ بوووم وەرێگێڕم !براستی سیاسەتی فرۆشی زۆر بەهێزە.

لە ئایتیدا چونکە هەموو شت ژمارەیە درۆ زۆر دەگمەنە، کەچی مایکرۆسۆفت دەیکات :) نازانم ڕێژەی فرۆشتنی تات ویندۆز لە بنکڕی بنکڕەوەیە هەروەها تەلەفۆنی هۆشمەندیش، بەمەرجێک ئەندرۆید ڕۆژانە ٩٠٠ هەزار ئامێر (گەر نەبووبێ بە ملیۆن هەنووکە) دەکات، ئەم هەموو فرۆشە چییە کە هێشتا نەکەوتۆتە بازاڕیشەوە.
وەکو درۆکانی نۆکیا وایە، گوایە لومیا هەموو بازاڕەکانی هەژاند بە ڕاگەیاندنی، کەچی دوای دەمێک لە وەشاندنی ١٠ هەزار کرێکاری دەرکرد هەمان دەم بەشە کۆمپانیاشی فرۆشت!!!

کاک سیا ئەو ڕێژەیە مەبەست لە ویندۆز ٧ نەک ٨ وەکو لەسەرچاوەکەشدا باسکراوە، ئیتر نازانم تاچەند ڕاستە، ئەو ئامارە تەنیا لەخودی مایکرۆسۆفت خۆی هەیە.

ئەوەش هەمان شت زۆر نادروستە، واتا لە یەک مانگ کە ٢٠ ڕۆژی ئیشە، ئەمان ٣٠ ڕۆژەکە و ڕۆژانە یەک ملیۆن ئامێر. بەهەرحاڵ لە بازاڕ و دەستی خەڵک و نێتدا دەبینین کە شتەکان چۆنن.

بژین