تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ویندۆز٨ : سەرەتا ٧ رۆژ بەرنامەکە تاقی کەوە پاشان بیکڕە

kurddata2006

Kurddata2006

بڵاوکراوەتەوە

2012/07/23

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

ماوەی ساڵێک دەبێ کە ویندۆز ٨ دەنگ و باسیکی زۆری لە دنیای تەکنۆلۆژی درووست کردووە وهەندێک لە پسپۆڕانی بواری پلاتفۆرمەکان ئەم پلاتفۆرمە بە خاڵی وەرچەرخانی پلاتفۆرمی ویندۆز دادەنێن .
دوای ئەوەی ئەپڵ فرۆشگای تایبەت بە پرۆگرامی پلاتفۆرمی IOS لە ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ئایفۆن ناساند و پرۆژەیەکی سەرکەوتوو بوو ، زۆری نەخایاند هەمان پرۆژەی بۆ ماکینتاش لە Mac OS X Snow leopard دابین کرد. و ئێستاش کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە ویندۆز ٨ دا هەمان پرۆژەی بۆ ویندۆز جێ بە جێ کردووە.
. بەڵام لەم نێوانە دا فرۆشگەی ئەپلیکەیشنەکانی ویندۆز ٨ بە یەکێک لە سەرەکیترین خاڵە گرنگەکانی ئەم پلاتفۆرمە( کە لە ٢٦ ئۆکتۆبر دا بڵاو دەبێتەوە) دادەندرێ.
مایکرۆسافت لە فرۆشگاکەی خۆی دا رێچکەیەکی گرتووەتە بەر کە جێی سەرنجە. بە شێوەیەک کە بەرنامەکان دەتوانی تا ٧ رۆژ بێ بەرامبەر تاقی کەیەوە پاشان بڕیار بدەی کە دەتهەوێ بیکری یا خود نا؟ یەکێک لە کێشەکانی بە کارهێنەرانی پڕۆگرامەکان ئەوەیە کە دوای کڕینی پرۆگرامێک تێ دەگا کە ئەم پڕۆگرامە ئەوە نەبوو کە ئەم دەیویست یا خود ناتوانێ وەڵامی پێداویستیەکانی بەکارهێنەر بداتەوە و لە کڕینی پەشیمان دەبێتەوە . وادیارە مایکرۆسافت بە باشی بیری لەم کێشەیە کردۆتەوە .
بەڵام لە بەرامبەر دا نەرخی بەرنامەکان لە نێوان ١.٤٩ هەتا ٩٩٩ دۆلاری ئامریکاییە ، ئەمە بەو مانایەیە کە لە لە بەرنامەکانی ویندۆز ٨ دا چاومان بە هیچ بەرنامەیەک ناکەوێ نەرخی ٩٩ سەنت بێ ( وەک ئاپ ستۆری IOS کە زۆربەی هەرە زۆری بەرنامەکان بە نەرخی ٩٩ سەنتی ئامریکاییە)

بۆچوونەکان

دەستخۆش بەڕێز، پێم وایە ئەم چاولێکەرییەی مایکرۆسۆفت بەوشێوەیە نابێت کە چاوەرێی دەکات، زۆربەی بەکارهێنەران لەبەر دوو هۆ ویندۆز بەکاردەهێنن.
یەکەمیان لەبەرئەوەی کاتێک کۆمپیوتەرێ ئەکڕیت خۆی دامەزراوە لەسەری دووەمیان بوونی زۆری پرۆگرامەکانە، رێژەیەکی زۆریش لە بەکارهێنەران ئەو پرۆگرامانە بەشێوەی نایاسایی بەکاردەهێنن، بۆیە خەڵک ئامادە نییە ٩٠٠ دۆلار بدات بە پرۆگرامێک لەکاتێکدا سیستەمێکی خۆڕایی وەکو لینکوس هەبێت و پرۆگرامەکانیشی خۆڕایین.
پێم وایە ئەمە بازاڕی لینکوس گەرم دەکات.
بەردەوام و سەرکەوتبیت

سڵاو،
١.
دەربارەی پڕۆگرام داگرتن و پاشگەزبوونەوە و پارە گەڕاندنەوە، دیارە جەنابت کە هەواڵێکت وەرگێڕاوە و ئەوەشی نوسیویەتی ئاگادار نییە چەند ساڵە لە بازاڕەکانی گووگڵ و ئەپڵ هەیە بێجگە لەوەش trial هەر زۆر زۆر کۆنە و لە مانگەوە بۆ ٣ مانگ تاقیکاری هەیە.
٢.
ئەپڵ لە لیۆپاردەوە گۆڕا 10.5 (بۆ دەنکی داروین) ئەوەیش لەبەرئەوەی ئیتر لەسەر دەنکی نوێ بۆ Intel کاری دەکرد، نەک هەر بەقسە وەرچەرخان و پێشکەوتنی ...هتد کە هیچ دەقێک و تاقیکردنەوەیەک بۆ پشتڕاستکردنەوەی نییە.
بەهەرحاڵ،[b] شاخ زۆری لە خۆی کرد، مشکێکی بوو.[/b]
[b]
[/b]
[b]کاتێکی خۆش[/b]

منیش لەگەڵ ئێوە هاوڕام ... ئەوەشی لێ زیاد کەم کە لەوانەیە بۆ نوسخەی MRT بۆ سەر تێبلێت تا ڕادەیەک وەڵام بداتەوە بەڵام بۆ دێسکتۆپ و لاپتۆپ لە بەر ئەوەی کراک کردن لە ویندۆز زۆر باوە بڕوا ناکەم باش جێ بگرێ . بەڵام کێشەی لینوکسیش ئەوەیە کە ژمارەی پرۆگرمەکانی بەرفراوان نیە بە تایبەت پرۆگرامەکانی مالتی میدیا ... بەڵام بۆ ئەو کەسانەی دوێلۆپێرن شتێکی نایابە بەڵام بە کاری بە کارهێنەرە ئاساییەکانی کۆمپیتەر نایە .

کاک سیا گیان بەڵێ زۆر ئاگادارم و دڵنیام ئەوەی نووسیویە دەزانێ trail version چییە بەڵام مەبەستمان مامەڵەی فرۆشگاکە بوو بە گشتی لەگەڵ بە کارهێنەر .ڕاستە ئەپڵ و گووگڵ پلای هەر ئێستا پاڕە گەڕاندنەوەیان هەیە بەڵام ترێیل لە رۆتینی کڕین و فڕۆشی بەرنامەکان دا نیە . بەو مانایەی لە داینامیکی سایتەکەیان دا جێگایەک هەبێ کلیکێکی لە سەر بکەی و پاڕەکەت بۆ بگەڕێتەوە و پڕۆگڕامەکە لە سەر حیسابەکەت نەمێنێ .. بەڵکوو دەبێ پەیوەندی بگری و بە دیار وەڵامەوە دانیشی .
سیستەمی ترێلیش بەڵێ کۆنە هەر دوێلۆپێرێک دەتوانێ ترێل دابنێ بۆ بەرنامەکەی .. بەڵام من مەبەستم ئەوە نەبوو ... مەبەستم لە فرۆشگای سیستەمی کاڕگێڕییەکە بوو کە چۆن مامەڵە دەکا لەگەڵ کڕیاڕەکان .

سوپاس بۆ ماندووبنت لێرە،
بەڵێ بەرنامە دادەگیرێ و دوایی تا ١٥ خولەک بە خۆکار دەیگەڕێنیتەوە، ئەگەر لەوەش زیاتر بێت لە ڕێیی گووگڵەوە بۆ پەرەپێدەرانی دەنێری و نە دادەنیشی و نە هیچ، بۆ ئەپڵیش نزیکەی هەمان سیستەمە. لەسەرو ئەمەشەوە زۆر نەرمەکاڵا هەیە تا ساڵێک بەخۆڕاییە وەکو What's App وە زۆری تر کاتەکان بە گوێرەی کڕیار نوسراوە.
بەهەرحاڵ ئەمانە نە سیفەتن نە شتێک کە شایەنی ئەوە بێت بڵێی [b]وەرچەرخان.[/b]
[color=#000000]کاتێکی خۆش[/color]