هەڵەی خستنەڕێی موبایلی ویندۆزBoot Manager error
Windows Phone 8 delivers UEFI Boot Manager error message
وا پێدەچێ سیستەمی کارپێکردی مایکرۆسۆفت ویندۆز ٨ بۆ مۆبایل تا ڕادەیەکی زۆر چۆتەوه سەر سیستەمی کارپێکردی کۆمپیوتەرەوه. وەبیر هێنەرەوەی ڕۆژانێک که ویندۆز ٩٥ جار دەگەڵ جار لەکاتی هەڵبوونەوەدا مانی دەگرت و داوای دیسکی ویندۆزی دەکرد.
بەمجۆرەی که له چەند لایەنییەکەوه ڕاگەیەندراوه بەڵگه لەسەر ئەوەی که دەریدەخا بۆ نموونه موبایل به سەر لێشێواویەوه داوا دەکات: «دیسکی دامەزراندنی ویندۆز بخە سەر کۆمپیوتەرەوه»، بەرچاو کەوتووه.
هیچ بەڵگەیەک نییه بۆ ئەوەی گومان لەوە بکرێ که ئەم هەڵەیه ساخته بێ، بەڵام واش پێناچی که هەر بەم ئاسانییەوه ئەم هەڵەیه ڕوو بدات.
یەکێ لەو کەسانەی که ئەم هەڵەیەی بەدیکردووه Johanny Ruokokoskia دانیشتووی شاری هێلسینکی له وڵاتی فینلاندەوەیه که له ماڵپەڕی تویتەرەکەیدا باسی دەکا. دەڵێت کاتێ که دەیهەویست بەرنامەی firmware نوێ دامەزرێنێتەوه سەر موبایلەکەیە، ئەم هەڵەیەی بینیوه. دیاره بەدەگمەن هەڵدەکەوێ که بەکارهێنەرێک بیهەوێ ئەم کاره لەسەر موبایلەکەی بکات.
لە لایەکی ترەوه بەکارهێنەرێ دیکەش هەیه که دەڵێ موبایلی Lumia 920 له کوتوپڕەوه له خۆیەوه کوژاوەتەوه و سەر لەنوێ هەڵبۆتەوه و ئەم هەڵەیەی لەسەر بینیووه.
واپێناچی که ئەمه هەڵەیەکی بەربڵاو بێ که ببێته جێی مەترسی خاوەنانی ئەم موبایلانه، بەڵام له هەمان کاتیشدا ئەمه ڕووندەبێتەوه که سیستەمی کارپێکردی مایکرۆسۆفت ویندۆز ٨ بۆ مۆبایل له سەر بناغەی Windows NT kernel دامەزراوه.
[url=https://twitter.com/rkkski/status/288956938778189824]Johanny Ruokokoskia[/url]
[url=http://wmpoweruser.com]wmpoweruser[/url]
[url=https://twitter.com/i/#!/mikko/media/slideshow?url=pic.twitter.com%2FqQUibDXz]Mikko Hypponen[/url]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
زۆر ڕاستە بەڕێز [url=http://kurditgroup.org/u/%C5%9Fawd%C3%AAr]Şawdêr[/url] ڕەنگە پیشاندانی ئەو هەڵەیە هیچ کاریگەریەکیشی بەسەر ئەو بەکار هێنەرەوە نەبێت بەڵام مایکرۆسۆفت بەردەوامە لە پینەوپەڕۆکردن، ئەگینا بەکارهێنەری داماو دیسکی چی بکاتە هاندەکەیەوە، زۆر کۆمیدیە.
دەستکاری ئەو دەقەم کرد وەکو خۆت نووسیت.
سوپاس.