تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

هەڵەیەکی ترسناک لە سکایپدا دۆزرایەوە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/07/17

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔10۔ )

 

بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی [url=http://news.idg.no/cw/art.cfm?id=AFCBA868-F342-E58B-074BCDAD1AE5FB4F]ComputerWorld[/url] دوای نوێکردنەوەی Skype لەمانگی ڕابردوو (مانگی ٦) ، سکایپ هەڵەیەکی ترسناکی تێدا دۆزراوەتەوە لە لایەن بەکارهێنەرانی سکایپ.
ئەم هەڵەیە دوای ئەوە ئاشکرابووە کە زیاتر لە ٢٠٠ بەکارهێنەر ئاگاداری مایکرۆسۆفتیان کردۆتەوە کەوا ژمارەیەکی زۆر پەیامی چاتیان بۆ هاتووە لە بەکارهینەرانی سکایپ، بەڵام ئەو بەکارهێنەرانە لە لیستی هاوڕێکانیاندا نین، پاشان مایکرۆسفت بەدواچوون بۆ ئەم هەڵەیە دەکات، دەردەکەوێت کەوا سکایپ چاتی بەکارهینەرانی دەنێرێت بۆ کەسانیتر، واتە کاتێک تۆ چات لەگەڵ هاوڕێیەکت دەکەیت، سکایپ پەیامەکەت دەنێرێت بۆ بەکارهێنەرانێک کە هاوڕیی تۆ نین.
سکایپ هۆکاری ئەمە هەڵــەیەی [url=http://heartbeat.skype.com/2012/07/imchat_issue.html]لەم بلاگەدا[/url] ڕوونکردۆتەوە، بەپێی ڕوونکردنەوەکە ئەم هەڵـەیە تەنیا لەو کاتانەدا ڕوودەدەن کە سکایپ بەریەکدەکەوێت (کراش دەکات) و پەیامەکان بەهەڵە دەنێرێت بۆ بەکارهینەرانی تر، بەڵام بەکارهێنەران لە [url=http://community.skype.com/t5/Security-Privacy-Trust-and/Skype-text-messages-I-received-have-gone-to-another-contact/m-p/879932#M7774]مەکۆی فەرمی سکایپ[/url] نوسیویانە کەوا بەکارهێنەر هەیە بەبێ ڕوودانی کراش توشی ئەم کێشەیە بووە،
کێشەکە تا ئێستا چارەسەرنەکراوە، بەڵام سکایپ بەڵینی داوە کەوا بەخەستی کار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەکەن لەماوەی رۆژانی داهاتوو.

بۆچوونەکان

كە سكایپپ كەوتە دەست مایكرۆسۆفت تێكچو

کارەساتە ئەمەی سکایپ کردی ترس دروست ئه کات.

دەست خۆش کاک زەندی
نەک ئەو هەڵەیە بەڵکو کەسێکی ئاسای دەتوانێت دەیان هەڵە و کەم و کوڕی سکایپ دیاری بکات ئەم هەڵانەش پاش ئەوە زیادی کرد کە سکایپ فرۆشرا بە مایکرۆسۆفت بۆ ئەوەی وات لێ بکات ئەوەیان دابگریت کە بە پارەیە
ئەو ماوە پێشوە بابەتێکی تیرو تەسەلم لەسەر هەڵەکانی بەرنامەی سکایپ نوسی بوو ئیتر بیرم چو بۆتان بنێرم
لەوانە کاتێک تۆ لەسەر هێڵ نیت وەک لەسەر هێڵ پیشانت دەدات وە پەیوەندیەکەش دەگوێزێتەوە بە درۆی زەنگی بۆ دەڕوات وا دەزانیت برادەرەکەت بە ئەنقەست وەڵام ناداتەوەبەتایبەتی بۆ تەلەفۆنە هۆشمەندەکان
لەکاتی گفتوگۆذا زوزو کراش دەکات
درەنگ درەنگ پیشان دانی لیستی برادەرە لەسەر هێڵەکان
کواڵیتی ڤیدۆکان بە پێی کاتەکان دەگۆڕێت لە چاک بۆ خراپ لە خراپ بۆ خراپ تر بە بێ هۆ
زۆر جار کە جەرەس بۆ برادەرەکانت دەنێریت تەلەفۆنەکەت جام دەکات نا کوژێتەوە
لەکاتی جەرەس کردندا جام ببێت ئیتر وەک هۆڕینی سەیارە شەکلی دەکات دەبێت تەلەفۆنەکە بکوژێنیتەوە
زوزو بڕینی پەیوەندیەکان بە بێ هۆ
ناردنی فایل کاتێکی زۆر زیاتری دەوێت لە بەرنامەکانی تر
بەشی پارێزگاری ئەوەندە لاوازە هەموو کەس دەتوانێت پاسۆردەکەت بدزێت
شتم زۆر بوو نوسی بوم بیرم نەماوە داوای لێ بوردن دەکەم

باشە كاك abdullچارە چیە چی پرۆگرامێك بە كاربەرین وەك و سكایپی خۆرا بێت؟

سوپاس زەندی بۆ ئەم هەواڵە
له ویندۆزدا هەمیشه googletalkم بەکار هێناوه، چکۆڵه، قەبارەی کەم و سووک، خێرا!
هێندێک جار لە ماوەی قسەکردندا دەنگ دەبڕێ بەڵام بەڕاستی بەکار هێنانی خۆش و ئاسوودەیه:)
شتێکی دیکه که من له سکایپ‌دا به هەڵەی دەزانم بەکار هێنانێتی بۆ پەیوەندی تەلەفونی له ئوڕوپاوه بۆ ئێران و ئێرا‌‌ق. چونکه بەڕاستی پاره به فیڕۆدانه!
تا کاتێک له voipgainوه یان له ڤۆیپەکانی دیکەوه کاتژمێری کەمتر له ٣ ئێوڕۆ (کەمتر له ٤ هێنت بۆ خولەک) بێ بۆچی دەچم به سکایپ تەلەفون دەکەم که هەر خولەکی زیاتر له ١٣ سێنته؟

من voipwise بەکاردەبەم کە هەرهەموو کۆمپانیاکانی ڤۆیپ بە نزیکەیی هی [url=http://www.betamax.com/about.php]betamax[/url] ئەڵمانین، لێرەوە دەتوانن هەموو کات نرخەکان هەڵبەسنگێنن بۆ ئێراق و ئێران...هتد. لە هەموو کۆمپانیاکانیان:
http://backsla.sh/betamax
دەشتوانی بە Router ماڵەوەشی ببەستی و لەسەر مۆبایل و ماک و لینوکس و ویندۆزیش هەر نەرمەکاڵای هەیە.

بژین

دەست خۆش بۆ بڵاو کردنەوەی بابەتەکەت
دەستی تۆش خۆشبێت کاک سیاسوودی زۆرم لێوەرگرت

کەواتە بەخۆڕایی ناڵێن میکرۆبسۆفت.

کاک ڕەوەند بەرنامە هەیە خەریکە لەبەرەو پێش چون دایە وەک تانگۆ tango یان بەرنامەی ڤایبە viber یان بەرنامەی ڤۆیپەکان من بۆ پەیوەندی کردن بە کوردستانەوە سایتی [url=http://www.calleasy.com/en/index.php]calleasy[/url] بەکار دێنم ژمارەی تەلەفۆنەکەت تۆمار دەکەیت لایانبای ١٠ ئیرۆ یان لێ دەکڕیت نرخیشی گونجاوە
[url=http://www.calleasy.com/]http://www.calleasy.com
[/url][url=http://www.tango.me/]http://www.tango.me/[/url]
[url=http://www.viber.com/]http://www.viber.com/[/url]

ئەوە بە سەر منیش هاتووە