تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

هەندێك بەرنامەی پاكسازی و دیفراگمێنت مەترسیدارن

kameran2013

Kameran2013

بڵاوکراوەتەوە

2013/05/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

دوێنێ لە ماڵپەڕی بەناوبانگی ئێرانی (میهن دانلود) هەواڵێكی سەرنجڕاكێشم خوێندەوە، بەپێویستم زانی ناوەرۆكی هەواڵەكە بە ئێوەی بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەر بگەیەنم. هەواڵەكە باس لەوە دەكات كە دوای تاقیكردنەوە لەلایەن ژمارەیەك لە شارەزایانی بواری ویندۆزەوە، دەركەوتووە كە هەندێك لەو بەرنامانەی بەمەبەستی پاكسازی و دیفراگمێنتی ویندۆز دروستكراون زیان بە كۆمپیوتەر دەگەیەنن. چۆن؟ زۆربەی ئەو جۆرە بەرنامانە، سەرەتا نوسخەیەك بەشێوەی فری دەخەنە بەردەست بەكارهێنەر، بەلام دوای بەكارهێنانی كۆمەڵێك زیان بە دیسك یان بە ڕێجیستەری كۆمپیوتەر دەگەیەنن و بە نامەیەك بەكارهێنەر لەوە ئاگادار دەكەنەوە كە سیستەمەكەتان عەیبی زۆری تێدایە و بۆ چاككردنەوە و ریكخستنەوەشی، دەبێت نوسخەیەكی پڕۆی بەرنامەكە كە بە پارەیە بكڕیت. بەمجۆرە بەكارهێنەر ناچار بە كڕینی بەرهەمەكانیان دەكەن. لە هەواڵەكەدا ناوی چەندین بەرنامە هاتووە كە هەندێكیان ناوبانگی زۆریان هەیە لەبوارەكانی خۆیاندا. شارەزایان ئامۆژگاری بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەر دەكەن كە بۆ ئەوەی نەكەونە هەڵەی لەوجۆرەوە، تەنها ئەو بەرنامانە بەكاربهێنن كە پێشتر پشتڕاست كراونەتەوە.....