تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

نیشاندەری سەر سەر, بەڕاستی

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/03

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

Head Mounted Display یان ئەگەر ڕێگا بدرێت بە کوردی بڵێین "نیشاندەری سەر سەر" [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Head-mounted_display]یەکێکە[/url] لە پۆلێنەکانی جێبەجێکردن "application"ی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Virtual_reality]ڤێرچواڵ[/url] ڕیاڵیتی (جیهانی ئەلیکترۆنی) وە یان جیهانی دەستکرد لە بەشی بینراوەکان.
تا ئێستا نمونەیەکی بەرچاوی ئەم تەکنۆلۆجیایە کە هاتبێتە ناو باس و خواستی خەڵکەوە دور لە مێشکە ئاڵۆزەکانی زاناو توێژەرەوە زانستیەکان [url=http://www.kurditgroup.org/n/%DA%AF%D9%88%DA%AF%DA%B5-%D9%BE%D8%B1%DB%86%DA%98%DB%95%DB%8C-%DA%86%D8%A7%D9%88%DB%8C%D9%84%D9%83%DB%95-%D8%A6%DB%8C%D9%86%D9%81%DB%86%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C%D9%83]چاویلەکەی گوگڵ[/url] بوو کە هێشتا نەهاتۆتە بازاڕاوە تا بزانین تا چەند جێگای خۆی ئەگرێت.
کۆمپانیای [url=http://en.wikipedia.org/wiki/BAE_Systems]BAE[/url] Systems کە کۆمپانیایەکی دروستەکری ئامێری جیاوازە وبەریتانییە وە یەکێکە لە ٦ دابینکەرانی چەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری بەریتانی ، داهێنانێکیان کردوە کە پێم خۆش بوو لێرە شتێکی لەسەر بنوسم.
بەڕای بەندە زیاد لەوەی کە ئەمە یەکەم بەکارهێنانی نیشاندەری سەر سەرە (ن.س.س) کە لە بوارێکی ئێجگار گونجاوی خۆیدا بەکاربهێنرێت، هەر وەک چۆن زۆریک لە سەرەتاکانی تەکنۆلۆجیای زانیاری لەسەردەستی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکی و ئارتەشی بەریتانی سەری هەڵدا (خودی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/History_of_the_Internet]ئەنتەرنێت[/url] و کارەکانی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Bletchley_Park]شیفرەکردن[/url] بۆ نمونە) [url=http://www.bbc.co.uk/news/technology-19372299]ئەمیش[/url] زادەی تاقی کردنەوە زانستی و پڕ بایەخەکانی کۆمپانیای BAEیە کە بەداخەوە بۆ شەڕ بەکار ئەهێنرێت.
سیستمەکە بە کورتی چیە؟ بەکورتی لە بری "[url=http://dictio.kurditgroup.org/dict/add/Helmet]خودە[/url]"ی سەر سەری فڕۆکەوان، خودەیەکی نوێیان دروستکردوە کە بە هەندێ تەکنەلۆجیای جیاواز ئەتوانێ بە جوڵانی سەری فڕۆکەوان زانیاریەکی جیاواز و فراوان نیشانی فڕۆکەوانەکە بدات لەسەر شاشەی پارێزەری پێش دەم و چاوی فڕۆکەوانەکە. کەواتە چیمان کرد؟ بەبێ ئەوەی گۆڕانکاریەک لە هەڵس و کەوتی فڕۆکەوان بکەین زانیاریەکی گرنگمان خستە پێش چاوی ئەویش بەستنی ئەو نیشاندەرەی پیش چاویەتی لە هەستیارە جیوازەکانی ناو فڕۆکەکە و لە هەموی گرنگتر بەستنەوەی بە کامێراکانی چوار دەوری فڕۆکەکەو تێکەڵکردنی ئەو وێنانە و گۆڕینیان بە جوڵانی سەری فڕۆکەوانەکە.
زۆر نمونەی بەکارهێنانی ن.س.س هەن بۆ نمونە لە بواری جیۆلۆجیدا بەڵام ئەم جێبەجێکردنە کە دیارە گەشتۆتە ئاستی بڵاوکردنەوە لە میدیاکاندا، بایەخێکی گرنگی هەیە. تێکەڵکردنی زانستی سیستمی زانیاری جوگرافی GIS، لەگەڵ هەبوونی توانای دیاری کردنی جێگای شتێک لە بۆشایی ئاسماندا، ئەویش لە ڕێگای تەکنۆلۆجیای وەک GPSو هەروەک لە [url=http://www.bbc.co.uk/news/technology-19372299]ڤیدیۆکەی (ڤیدیۆی دوەمی ناو بابەتەکە)[/url] بابەتەکەی بی بی سیدا باس کراوە دانانی چەن هەستیارێک لەسەر خودەی سەری فڕۆکەوانەکە بۆ ناسینەوەی ئاراستەی سەری فڕۆکەوانەکە شتێک بەرهەم ئەهێنێت کە پێشتر وەک خەیاڵ وابوو.
چیتر فڕۆکەوان سەیری خوارەوە ناکات و پارچەیەک ستیلی ڕەساسی ببینێت، وەیان سەیری پەردە/ شاشەیەک ناکات و نیگای بگوازێتەوە سەر شاشەیەکی دی تا کامێراکەی ژێر خۆی ببینێت (گریمان زیاد لە شاشەیکیشی لەبەردەم بوو، وەیان دوگمەیەک بجوڵێنێت تا هەمان شاشە کامێرایەکی جیاواز نیشان بدات)، بەڵکە تەنها بە جوڵاندنی سەری کە کاردانەوەیکی ئاسایی مرۆڤە، ئەتوانێ لە ڕێی تێکەڵکردنی کامێراکانی دەورو پشتیەوە بتوانێت ژێر خۆی، تەنیشتەکانی وە یان دوای خۆی ببینێت. لەوەش گرنگتر لەسەر ئەو وێنە ڕاستیە زانیاری (بەرزی، دوری لە ئامانجەکەوە، خێرایی و زۆر زانیاری تر) لەسەر وێنە جوڵاوەکە بۆ ئامادە بکرێت.
تێبینی: وێنەک لەهەمان بابەتی بی بی سی، بەبێ مۆڵەت هێنراوە

بۆچوونەکان

زۆر نایابە، بەس دەترسم لەبەر ئەم هەموو زانیارییەی پەردەی کڵاوەکەی، هیچ نەبینێت

با جامی سەیارەکانمان ببێتە نیشاندەرێکی TomTom، بزانین چەن چەن ئەکێشین بە لۆری پێش و دوا و تەنیشت و ژێر و سەریشماندا :)

دەستخۆش كاك هیوا ئەگەر پرسیارێك هەیە لە خزمەتانام !