تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

نۆکیا و ئەنجامێکی خراپ

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/14

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

بەپێی پەیامێک رۆژی چوارشەممە نۆکیا ئاگاداری میدیاکانی کردەوە کەوا ئەنجامەکانی چارەکی یەکەمی ئەم ساڵ لە بواری ئامێر و خزمەمەتگوزارییەکان دا بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزییوە.
چاوەرێ دەکرێ ئەنجامەکانی چارەکی یەکەمی ئەم ساڵ بەڕیژەی ٣% کەمتربێت بەبەراورد لەگەڵ پارساڵ، ئەمەش کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر بازاڕی بۆرسەی نۆکیا هەبوو، بۆیە بەهای پشکەکانی کۆمپانیای نۆکیا لەماوەی تەنیا ١ کاژێردا بەڕیژەی ١٤% دابەزی، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی خستۆتە نێوان خاوەن پشکەکانی ئەم کۆمپانیایە.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵـــە لەماوەی شەو و ڕۆژێکدا بەهای کۆمپانیای نۆکیا ٣ ملیار دۆلار دەبەزی لە بازاڕی بۆرسەدا.
بەڕیوەبەرانی نۆکیا هۆکاری ئەم ئەنجامە خراپەیان گەڕاندۆتەوە بۆ بارودۆخی ڕکابەریی نێوان کۆمپانیاکان، چونکە نۆکیا ڕیژەی فرۆشی تەلەفۆنە دەستیەکانی و ڕەقەواڵەکانی بەڕیژەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چین و ئەفەریقاشدا دابەزیوە.
جێگای باسە شرۆڤەکەران چاوەڕێی ئەنجامێکی هاوشێوەی چارەکی یەکەم یا بەڕێژەیەکی خراپتر ئەکەن بۆ چارەکی دووەمی ئەم ساڵ (٢٠١٢).

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك زەندی هیوادارم هەواڵەكە بۆ نیوەی ساڵ ڕاست دەرنەچێت ئەمن ٤ ساڵە موبایلێكی نوكیام هەیە ٦٢٢٠ زۆر بەسوود بوە بۆم بەتایبەت كامێراكەی كە ٥ مێگە .رادیۆكەی كە هر باسی مەكە لە سەتەلایتەكە باشترە.