نۆكیا: تەلەفۆنێكی ٢٠ دولاری
تەلەفۆنی سادە و هەرزان هۆگری خۆی هەر هەیە بە تایبەت لە لایەن كۆمپانیایێكی كۆنە كار وەكوو نۆكیا بێت. ئەمەو یەكەمین تەلەفۆنی هەرزانی نۆكیایە كە هەم كاری پەیوەندی تەلەفۆنی بە باشی ئەنجام ئەدات هەم رادیۆ یێكی بە هێزە ، بەناوی نۆكیا ١٠٥. باتری ئەم مۆبایلە ٣٥ رۆژ بە باشی كار دەكات هەروا دژ بە تەپو تۆزە و ئاوە.پیشانگەری ئەم موبایلە تیشكێكی زۆری هەیە تەنیا لە رۆژ بە باشی پیشانگەرەكی دەبینن. تا لەبیرم نەچووە ٥ر١٢ كاتژمێر بەردەوام پەیوەندی تەلەفۆنی پێبگرن.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
ئەڵێ (قومارچی بە قەرزی کۆنا ئەچێتەوە) تازە نۆکیا بەم شتانە نایەتەوە مایە، دەست خۆش کاک قەزوانی هێژا.
کاکە قەزوان باوەڕ بکە لە ھەموو ھەواڵەکان لام گرنگتر بوو. بەس ئەم دەمو چاوەم [ :) ] دانابوو ھەڵە تێ نەگەشتبی؟؟
ویستم دانەیەک ئۆردەر/سپارش بکەم ناکرێت!
باوەڕناکەم داھێنانێک ھەبێت بەقەد مانگی یەکجار شحن کردن گرنگتر ھەبێت. دوبارە دەستخۆش و ماندو نەبیت، ئێمەش چاوت ماچەکەین