تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

نوێکارییەکانی ئایفۆن 5

hardy_uk

Hardy_uk

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/14

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە نمایشێکی شایستەدا لە سان فرانسیسکۆ بە ئامادەبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن پەردە لەسەر ئامێرە نوێیەکەی ئەپڵ لادرا کە ئایفۆن 5 بوو . ئەگەر بەراوردێک بکرێت لەگەڵ بەرهەمی پێشووی کە ئایفۆن 4 ئێس بوو هەندێك گۆڕانکاری و نوێکاری نوێ دەبینین . جیاوازی ئەم ئامێرە نوێیە لەگەڵ پێشوو ئەم قەبارەی درێژترە سوودی ئەم درێژیە ئەوەیە کە دەتوانین 5 وێنۆچکە لەسەر پەردە شاشە ببینین هەروەها جوانتر دەرکەوتنی یاری و گرتە ڤیدیۆییەکان.لە %18 تەنکترەو لە %20 کێشی سوکترە بەڵام تا ئێستا پشتگیری [b]NFC[/b] ناکات[b] (Near Field Communication[/b]) ئەو تەڵزمەی کە ئەتوانرێت وەکو هەژماری بانک بەکاربهێنرێت .

گرنگترین گۆڕانکاری پشتگیری هێڵی نەوەی چوار دەکات[b] (4G LE (4 Genaration[/b]. کامێراکەی پێشەوەی لە دەست چەپەوە گوزراوەتەوە بۆ ناوەڕاست و مایکرۆفۆنەکی لەبەشی سەرەوە لابراوە بۆ تەنیشت بڵندگۆکانی خوارەوە . خاوەنی کامێرایەکی 8 مێگاپیکسڵیە واتە هەمان پیکسڵی پێشووی هەیە کەتایبەتمەندی کەمترە لە ئامێرەکانی سۆنی و ئێڵ جی . قەبارەی پەردە شاشە 4 ئینجە بەمەش بە بچووکی ماوەتەوە لە چاو [b]Samsung, Nokia, Motorola, LG, HTC .[/b]


[b] Phill Schiller[/b] بەڕێوەبەری گشتی پشکە بازرگانیەکان پێشبینی دەکات کە ڕێکخەری ناوەندی ئایفۆن 5 کە تەڵزمی A6 دووجار خێراتربێت لە 4S وە خاوەنی نەخشەیەکی تایبەت بە خۆیانن بە جۆرایەتییەکی باش وجوان . لەگەڵ دەرچوونی یەکەم ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆددا هەموویان یەک دەرەچەی چارجەریان بەکارهێناوە بەڵام ئەم جارەیان دەرچەی [b](Charger) [/b]بچوکترکراوەتەوە دیارە ئەمەش دەستێکی بازرگانی لەپشتەوەیە. سیستەمی کارپێکردنی [b]IOS6 [/b]ی لاسەر دامەزراوە و خاوەن و بەکارهێنەرانی [b]Iphone 4 . 4S , 3GS[/b] دەتوانن لە بەرواری [b]19.09.2012[/b] وەشانەکانیان بەرزکەنەوە و لەم وەشانە نوێیە سوودمەندبن. بۆ بینینی ئەو گۆڕانکارییانەی لە نەرمەکاڵاکاندا کراوە سەردانی[url=http://www.geeky-gadgets.com/iphone-5-full-specifications-13-09-2012/] ئێرە بکەن[/url].

نرخ بەپێی ووڵاتەکان دەگۆڕدرێت بۆ نموونە هەفتە داهاتوو کە 21 مانگ دەکات لە کۆگاکانی ئەپڵ لە ووڵاتی بریتانیا بەم شێوەیەیە:

[b]16GB ,,,, £529[/b]
[b]32GB ,,,, £599[/b]
[b]64GB,,,, £699[/b]