نــۆکیــــا سمارتی هەرزان دروستدەکات
دوای ئەو زیانانەی لەکۆمپانیای فینلەندی بەرهەمهێنی تەلفۆن[url=http://www.nokia.com/us-en/] نـــۆکـــیــا[/url] کەوت، ئێستا کۆمپانیاکە زۆر بەخەستی کاربۆئەوە دەکەن کەخۆیان ڕزگاربکەن لەو قەیرانەی تێی کەوتوون بۆ ئەم مەبەستەش دەستیان کردووە بە دروستکردنی تەلەفۆنی دەستی زیرەکی هەرزان بەها.
لەهەمان کاتتدا [url=http://www.nokia.com/us-en/]کۆمپانیای نـۆکـیـــا[/url] ژمارەیەک گرێبەستی تەکنەلۆجیای نەخشەی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای ئۆتۆمبیلدا گرێداوە لەوانە BMWs 7-serie, Mercedes, Volkswagen وە Hyundai بۆ خۆ قوتارکردن و هەستانەوەی لەو باروودۆخەی تێیکەتوون.
لەم کاتەدا کە جیهان سەرقاڵی (ئایفۆن٥) ن ، نۆکیا بە خەستی کار بۆ هەستانەوە دەکات و ژمارەیەک لەنوسینەگەکانی بازاڕی بۆرسـەش ئامۆژگاری خەڵک دەکەن بۆ کڕینی پشکەکانی نۆکیاو پێشبینی دەکەن کە لەئاییندەیەکی نزیکدا بەرزبێتەوە.
جێگای باسە دانیشتوانی ژمارەیەکی کەم لەجیهان توانای کڕینی ئایفۆنیان هەیە و ڕێژەیەکی زۆر لەدانیشتوانی وڵاتە هەژارەکانی وەکو هندستان و ئەندەنوسیا زۆر لە وڵاتانی تر توانای کڕینی تەلەفۆنە زیرەکە گران بەهاکانیان نییە بۆیە نۆکیا کار بۆ پڕکردنەوەی پێوستی ئەو وڵاتانە دەکات بەتەلەفۆنی زیرەکی هەرزان کە بتوانێت هەمان ئەو کارانە بکات کە ئایفۆن و سامسۆنگ گالاکسی و زۆربەی تەلەفۆنە زیرەکەکانی سەردەم دەیکەن.
تەلەفۆنیAsha یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە پێداویستی هاوڵاتیانی زۆربەی ئەو وڵاتانەی دابینکردووە و نرخەکەی کەمتر لە ٢٠٠ دۆلارە و نزیکەی هەمان کاری سمارتە گرانبەهاکان دەکات، بۆیە نۆکیا دەتوانێت بەدروستکردنی زنجیرەیەکی نوێ لەم تەلەفۆنە بازاڕێکی گەرم بۆ بەرهەمەکانی دەستبەربکات.
Asha311 مۆدیلێکی نوێیەو ئەم هاوینە نێرداریە بازاڕەوە و نرخەکەی کەمتر لە ١٢٠ دۆلار بوو لەگەڵ ژمارەیەک مۆدێلی تر کەبەخێرایی فرۆشران، هاندەرێکی باشبوون بۆ ئەوەی نۆکیا زیاتر بایەخبدات بەم تەلەفۆنە هەرزانانە.
بەپێی[url=http://www.nokia.com/us-en/] نــۆکــیــا[/url] زیاتر لە ٣،٢ ملیار لەدانیشتوانی جیهان توانای کڕینی تەلەفۆنی دەستییان نییەو ڕیژەیەکی یەکجار زۆریش، تەلەفۆن تەنیا بۆ تەلەفۆنکردن و ئاڵوگۆڕکردنی کورتەنامە بەکاردەهێنن.
جێگای باسکردنە جگە لەو تەلەفۆنە هەرزان بەهایانە [url=http://www.nokia.com/us-en/]کۆمپانیای نـۆکیا[/url] مۆدێلێکی گرانبەهاش لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵدا دەنێرێتە بازاڕەوە بەناوی Lumia 920.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
کاک زەندی دەست خۆش بۆ هەواڵەکەت و ماندوو نەبی ، نازانم بۆچی ( لەم کاتەدا کە جیهان سەرقاڵی (ئایفۆن٥) ن )، بۆ ئایفۆن 5، لەکاتێکدا سامسۆنگ لەبرەو گەشەی باشتردایە و زیاتر دنیای بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە و بە دەیان هەزار پشتیان لە ئایفۆن کرد و ئێستا گالاکسی بەکاردەهێنن،ئەمە لەکاتێکدا ئاندرۆید %63 بازاری گرتووە بەرامبەر %19 بۆ ئەپڵ ، بۆ نۆکیا وادەزانم ئەوڕێگە هەڵەیەی هەڵیان بژارد دەبێت تادەیان ساڵی تر باجەکەی بدەن، نۆکیا بەهەنگاوی لەوجۆرە هەڵناسێتەوە چونکە دەیان کۆمپانیای تر وەک HTC ,SAMSUNG , جۆرەها دەستی زیرەک دروست دەکەن و نرخەکەی لە 100 دۆلار و بەرەو خوارترە. جگە لەوەی کۆمپانیا لاکۆلانەکانی چاینە رۆژانە کۆپی هەزاران مۆبایل دەکەن و بەنرخی زۆر هەرزان لەخوار 100 دۆلار دەیفرۆشن بەولاتانی هەژار ، دواکاریان کۆپی کردنی سیستمی ئاندرۆید بوو بێ پرسی گۆگڵ. بۆ نۆکیا ئەستەمە هەستانەوەی جارێکی تر .
ئەگەر ئەپڵ و سامسۆنگ نەمێنن وەکو دروستکەر و گووگڵیش وەکو پشتگیری و بیرۆکە، ئەو کاتە باس لە نۆکیا دەکرێ، ئەویش بەبێ ویندۆز فۆن!! خەرجکردنی ملیۆنەها و دەرکردنی هەزارەها کرێکار و فرۆشتنی بەشەکان، ئێستاش نەیتوانی بگاتە بڵاوی بلاکبێری جا نەخوازە ئەپڵ و سامسۆنگ و مۆتۆرۆلا و ئەوانی دی.
بەهەرحاڵ لەڕشتەی مرواریدا کابرا بە ژنەکەی دەڵێ:
[b]ئەوەی دەبا لە ماڵی بابت کونی بکەیت، لێرە کونی ئەکەیت و ئەوەی لێرە دەبا کونی بکەی، لە ماڵی بابت کون کراوە.[/b]
هەربژین