نرخی ڕوومینگ لە ئەورووپا لادەچێت
گەلاوێژی ٢٠١٤ لە ٢٧ وەڵاتی یەکگرتووی ئەورووپا نرخی روومینگ(roaming) لادەچێت. بە واتەیێک ئەو بەکار هێنەرە کە لە کاتی سەیروسەفەر یان لە وەڵاتی خۆیەتی پارەی یەکسان بۆ سوودوەرگرتن لە ئەینتەرنێت وە پەیوەندی ئەدات. بە گوێرەی ماڵپەریThe Telegraph لە گوزارشێک ئەڵێت : بە بڕیاری دادگای نێودەوڵاتی ئەورووپا،ئەم گۆڕانکاریە دەکرێت و نرخی پەیوەندی تەلەفۆن،ئینتەرنێت و ناردنی کورتە پەیام یەکدەست دەبێت.
ئێستا نرخی رۆمینگ بۆ هەر خولەک لە ئەورووپا $1.56رە، کە تا ١٠٠دان دولار بۆ سوود وەرگرتن لە ئەپەکان وە ئینتەرنێت نرخی زۆر دەبێت.هەر چەندە بەم بڕیارە ٢% ،لە داهاتی ئۆپێراتۆرەکان کەم دەبێتەوە. بەڵام ئەم یاسا دەبێت بە هۆکارێک کە بە سوودی بەکارهێنەرە،ئەمەش یاسایە کە گەر بە باشی دابین بکرێت لایەنگری بەکارهێنەرە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون