تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ناساندنی تۆڕەكانی 1۱G,2G,3G,4G

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/23

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

زۆر بەی بەكارهێنەرانی ئەنترنێت لە رێگای موبایلەكەیان دێنە ناو تۆر و سودی لێوەردەگرن.بەڵام لە جۆری تۆرەكەیان وئەم پەیوەندیە كە لە سەر موبایل و جیهانی ئینتەرنێت دروستدەبێت شارەزایێكیان نیە . بۆ چی ؟ نازانم ! بە ئاسایی ئەمڕە زۆرتری ئەم خزمەتگوزاریە بە پیتی G كە كورتكراوەی Generation (نه وه ،به ره ، پشت ، ئه رباب ) بۆ وێنە وەكۆ (iPhone 4GS ) دەناسرێت . جا لەگەڵم بن تا جۆرەكانی ئەم پیتە بناسین :
تۆری 1G :
تۆڕەكانی NMT,C-Net,AMPS,TACS بەرەی ئەم جۆرە پەیوەندیە بۆن وە كەڵكیان لێوەردەگرت .ئەم تۆرە یەكەمین سیستەمی ژماردنی ئانالۆگ بوو كە لەدەهەكانی ١٩٨٠ دەستی بەكار كرد . خێرایی زۆر لاواز بوو ئەوەش بەم هۆكارەیە كە زۆرتر بۆ پەیوەندی تەلەفۆن سودی هەبوو .
تۆڕی2G :
تۆڕەكانی GSM,CDMAOne,D-AMPS یەكەمین تۆڕەكانی ڕاگەیاندن بوون كە لە دەهەكانی ١٩٩٠ لەم تۆڕە سودیان دەگرت .تایبەتمەندیەكانی ئەمانە بوون :
- پاراستنی پەیوەندی باش
- كواڵێتی دەنگی باش
- پاڵپشتی لە CSD

تۆڕی 2.5G :
GPRS,CDMA2000 1x تۆڕەكانێك بوون كە لە 2.5G سودیان وەردەگرت .ئەم تۆڕە ،تۆڕێكی بەهێزی 2G بوو كەدوایی باشتر بوو (كاراتر بوو )كە ناویان نا 2.5G . خێرایی گواستنەوەی زانیاریەكان ۱۴۴Kbit/sec لەم تۆرەیە .
تۆڕی 3G :
تۆڕەكانی UMTS FDD,TDD,CDMA2000 1x EVDO,CDMA2000 3x,TD-SCDMA,Arib WCDMA,EDGEmIMT-2000 DECT لەم بەرە سودیان وەرگرتوە . خێرایی گواستنەوەی زانیاری لەم تۆرە ٣٨٤Kbit/s . یەكێتی نێودەوڵەتی راگەیاندن خێرایی ڕاگەیاندن IMT-2000 بۆ ماڵەكان وە٢۲Mbps بۆ موبایل ٣٨٤Kbit/s دابین كردوە و گوتیان ئەمە بۆ بەرەی 3G یە .
تۆڕی 4G :
زۆرتر تا ئێستا بە تكنۆلۆژیێك ناوی دەبەین كە لە ئاستی رێكلامە .ITI لە ئێستا خاوەنی ئەم تۆرەیە . زۆرتریش ئەم تۆرەی بەناوی IMT ناساندوە .خێرایی لە ماڵەكان 1گیگ ولە تەلەفۆنەكان 100 مێگابایتە . زۆر كەس پێیان وایە كەWiMAX و LTE لە ژێری CDMA200 و GSM پرۆگرام كراون ولە بەرەی 4G ن. خێرایی WiMAX و LTE لە نێوان۴Mbps تاكوو٣٠۳۰Mbps . ئەلبەت تا ئێستا زۆر پێشنەكەوتوە وە كاری زۆرتری دەبا .

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک قەزوان زانیاریەکى پێویست بوو

دەست خۆش

دەستت خۆش بێت، زانیاریەکی زۆر بە سودە. پێم وابێت ئەم رێژەی خێراییە تەنها لە theoryدا وایە ئەگینا لە practiceدا ئەم خێراییە بەم زوانە بە ئەنجام ناگات

سپاس هاورێیان
كاك ئەرژەنگ وەڵا زۆریش لە خیال ناچێت تەنانەت ژمارەی ٤ بەڵام خیالی ئەوانیش رۆژێك دەبێت بەڕاستی چۆن هەوڵیان زۆرە