تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ناتۆ چەند یاسایەکی نوێی بۆ جەنگی ئەلیکترۆنی دەرکرد

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/03/24

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

لە جەنگی ئاسایی دا چەند یاسایەکمان هەیە بەناوی[url=http://en.wikipedia.org/wiki/Geneva_Conventions] ڕێکەوتننامەی جنێف[/url] کە دەبێت هەموو جیهان ڕەچاوی بکەن لەکاتی بەرپابوونی هەر جەنگێکدا، بەڵام تا ئێستا یاسایەک بۆ جەنگی ئەلیکترۆنی دەستبەرنەبووە، ئەوەش زیاتر لەبەر ئەوە بووە کە هێرشی هاککردن ڕاستەخۆ مرۆڤەکان ناکاتە ئامانج یا لەناونابات، هەربۆیە لە ڕابردوودا لەلایەن هاککەرە چینی و ڕووسیەکانەوە دەیان هیڕشی نایاسایی کراوەتە سەر وڵاتانی تر، تەنانەت دەزگا هەواڵگری و سەربازیەکانیشی گرتۆتەوە وەکو پنتاگۆن و سەرۆکایەتی وەزیرانی ژاپۆن و ئێران و زۆریتر، بەڵام کاردانەوەی ئەو وڵاتانە جگە لە کاردانەوەیەکی ناڕەزایی یا دیبلۆماسی زیاتر نەبووە، بەڵام بەپێی ئەم کتێبۆکەیەی ناتۆ بڵاویکردۆتەوە، پێدەچێت دەسەڵات بدرێت بە وڵاتان کە ڕاستەوخۆ هاککەر بکوژن.

[img]http://bilde.digi.no/kyberkrig--+kan+v%E6re+greit+%E5+drepe+hackere.jpg?o=4761155&w=698&h=392&ee=1363874049[/img]

ڕۆژنامەی [url=http://www.guardian.co.uk/world/2013/mar/18/rules-cyberwarfare-nato-manual]The Guardian[/url] نووسیویەتی، ئەم کتێبۆکەیە لەماوەی سێ ساڵدا لەلایەن گرووپێک یاساناسی ناتۆوە ئامادەکراوە، بەڵام چۆن وڵاتانی تر پێشوازی لەم کتێبەدەکەن، ئەوەیە پرسیارەکە.
لەم کتێبەدا کە لەم هەفتەیدا بڵاوکراوەتەوە ٩٥ بڕگەی یاسایی لەخۆ دەگرێت، باس لەوە دەکات کە چۆن بەربەرچی هەر هێرشێکی هاکک یا جەنگی ئەلیکترۆنی بدرێتەوە، رۆژنامەکە نووسیویەتی، لەکاتێکدا کەسێک یا گرووپێک هاککەری بیانی هێرش دەکەنە سەر وڵات و نەتەوەیەکی تر ، ئەشێت بکرێنە ئامانجی کوشتن، هەرچەندە ناوبراوان کەسانی مەدەنی(سڤیل) یش بن.
هەروەها [url=TechWeek%20Europe]TechWeek Europe[/url] نووسیویەتی ، ئەگەر هێرشێکی جەنگی ئەلیکترۆنی بکرێتە سەر وڵاتێک، باشترە بەهەمان شێوە بە جەنگی ئەلیکترۆنی وەڵامی بدرێتەوە، بەڵام ئەگەر ئەنجامەکانی ئەو هێرشە کوشتار و کاولکاری لێبکەوێتەوە ئەوەیان جیاوازە، هەرچەندە ئەم جۆرە هێرشانە دەبنە هۆی نانەوەی ئاشوبو کێشە لەنێوان وڵاتان، بەڵام نابێت ئامانجە مەدەنیەکانی وەکو نەخۆشخانەو وێستگەکان بکرێنە ئامانجی ئەم جۆرە هێرشانە.
جێگەی باسە ئەم کتێبە ناویان ناوە [url=http://issuu.com/nato_ccd_coe/docs/tallinnmanual]«Talinn Manual[/url]» لەلایەن ٢٠ پسپۆڕی یاسایی و بە بەشداری خاچی سووری نێودەوڵەتی لە[b] تالین[/b] نوسراوەو سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا [b]دێڤید کامیرۆن[/b] پشتگیری خۆی بۆ ئەم یاسایانە دەربڕیوە، کتێبەکە لەلایەن ناتۆ Co-operative Cyber Defence Centre of Excellence ە(CCDCOE) لە ئەستۆ گیراوە و دەتوانن[url=http://issuu.com/nato_ccd_coe/docs/tallinnmanual] لەم بەستەرە[/url] دایبگرن یا بیخوێننەوە.
شایانی ئاماژە پێکردنە ناتۆ نایەوێت هیچ مۆرکێکی خۆی بەم کتێبەوە بنێت، بەڵکو دەیەوێت یاساکان بە هەموو وڵاتانی جیهاندا بڵاوببێتەوە و ببێتە بنەمایەک بۆ ڕەچاوکردنی لەکاتی بەرپابوونی هەر جەنگێکی ئەلیکترۆنی (Cyber War).

[youtube]EzrhyZtKZDA[/youtube]