مەرجەنوێیەکانی Intel بۆ Ultrabook
کۆمپانیای بەرهەمهێنی چارەسەرکەر [url=http://www.intel.com/content/www/us/en/homepage.html]Intel[/url] ژمارەیەک چارەسەرکەری دووناوکی و چارەسەرکەری جۆری گورگی ئامادەکردووە بۆ لاپتۆپەسوکەڵەکان (Ultrabook)، بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەک مەرجی داناوە بۆ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی Ultrabook کەئەبێ ڕەچاوی بکەن.
مالپەرێ [url=http://www.engadget.com/2012/05/31/intel-dual-core-ivy-bridge/]Engadget[/url] نوسیویەتی، کۆمپانیای Intel تێکڕا هەشت جۆر چارەسەرکەر (پرۆسێسەر) ی لەجۆری i5 و i7 وە جۆری گورگی بەرهەمهێناوە بەتایبەتی بۆ لاپتۆپەسوکەلەکان، چونکە ئەو لاپتۆپانە ئەبێ زۆر تەنک و سوک بن و بەڕێژەیەکی کەمتر وزە بەکاربەرن.
[b]مەرجەکان بەمشێوەیەی خــــوارەوەن[/b]
١/ ئەگەر مۆنیتۆرەکەی لە ١٤ ئینج کەمتربێت ئەوا ئەبێت لە ١٨ ملیمەتر تەنکتربێت.
٢/ ئەگەر مۆنیتۆرەکەی لە ١٤ ئینج گەورەتربێت ئەوا ئەبێت لە ٢١ ملیمەتر تەنکتربێت.
٣/ ئەبێت لەماوەی ٧ چرکەدا دابگیرسێت.
٤/ ماوەی بەرگەگرتنی پاترییەکی لە ٥ کاتژمێر کەمترنەبێت.
٥/ نەرمەواڵەدڵخوازەکانی ئەبێت زۆر بەخێرایی بکەونەگەڕ.
٦/ ئەبێ پۆرتی USB 3.0 یاخود گرێدانی Thunderbolt لەخۆگرتبێت.
٧/ ئەبێت پشتگیری پاراستنەکانی Intel Identity Protection وە Intel Anti-Theft بکەن.
بەپێی [url=http://www.theverge.com/2012/5/31/3054025/intel-formally-launches-ivy-bridge-laptop-chips-slightly-revises]The Verge[/url] نزیکەی ١١٠ مۆدێلی نوێی Ultrabook بەڕێوەن بۆ بازاڕەکان لەئاییندەیەکی نزیکدا و نزیکەی ٣٠ مۆدێلیان مۆنیتۆرەکانیان لەجۆری تەچن و ویندۆز٨ لەخۆ دەگرن یا ئاسانکاریان بۆ دەکرێت بۆ بەرزکردنەوە لە ویندۆز ٧ وە بەنرخێکی هەرزان.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
بژیت، وەڵا بابم Intel پیاوە وابێ ئەحەسێینەوە.
لینوکس خوازی بەڕێز تا ئێستا ویندۆز بەکارەبەی، چی دی سەرمان مە ئێشێنە و بنکەی دراوەکەمان پڕ مەکە بەم پەیامانە.
no comment
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 1010.44 ک.ب. |