مۆنیتۆر و گۆڕانکاریەکانی
هەرچەندە هەندێک لە شرۆڤەکەران و ڕووناکبیران پێشبینی ئەوەیان دەکرد کە PC بەڕێوەیە بەرەو لێواری گۆڕ، بەڵام تا ئەمڕۆش کۆمپیوتەری کەسیی بەردەوام تێدەکۆشێت بۆ مانەوەی لە گۆڕەپانەکاندا.
مۆنیتۆر (شاشة) بەردەوام گۆڕانکاری بەسەردادێت و بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە بۆ بەکارهێنەران هەرزانی نرخەکەیتی و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ هەرزانتر دەبێت.
[b]AOC i2367fh[/b]
[img]http://bilde.dinside.no/enda+bedre+pc-skjermer.jpg?o=4600623&w=548&frame=0&ee=[/img]
ئەم مۆیتۆرەی کۆمپانیای AOC یەکێکە لەو جۆرە مۆنیتۆرانە کە تەکنەلۆجیای (In-Plane Switching technology)ە IPS ی لەخۆگرتووە و بەباشترین مۆنیتۆرەکانی سەردەم هەژماردەکرێت.
جگە لەلایەنی تەکنیکی لەڕووی دیزاینیشەوە ئەم مۆنیتۆرە جیاوازە لە مۆنیتۆرەکانی تر، چونکە ڕوەکەی شوشەیە و چوارچێوەیەکی زۆر باریکی ٢ ملیمەتری هەیە، بەڵام مۆنیتۆرەکانی تر بەبەپێی کۆمپانیا بەرهەمهینەکان دەگۆرێن، چوارچێوەکانیان لەنێوان ١ سم بۆ ٣ م دەبن.
ئەم مۆنیتۆر تەختایی 8bits ی لەجۆری IPS ی لەخۆ گرتووە، بەڵام مۆنیتۆرەکانی تر IPS ی(6bits) ن، گۆشەی سوڕاندنی دەتوانرێت بە هەردوو ئاراستەدا ١٧٨ پلە بسوڕێندرێت. پۆرتی بەیەکەوە بەستنی لەجۆری ئەنالۆگی VGA و دوو HDMI لەخۆ گرتووە.
[img]http://bilde.dinside.no/enda+bedre+pc-skjermer.jpg?o=4600626&w=548&frame=0&ee=[/img]
نرخی ئەم مۆنیتۆرە بەپێی وڵاتان دەگۆڕێت، بەڵام دەگاتە نزیکەی ٢٠٠ دۆلاری ئەمەریکاییە، ئەمەش بەهەرزاترین مۆنیتۆری جۆری IPS هەژماردەکرێت.
جێگەی ئاماژەپێکردنە کە کۆمپانیای ئەپڵ پێشتر ئەم جۆرە مۆنیتۆرانەی لە iMac دا بەکارهێناوە، بەڵام ئێستا پێدەچێت کۆمپانیاکانی تریش پەرە بەم جۆرە مۆنیتۆرانە بدەن لەئاییندەدا.
[img]http://bilde.dinside.no/enda+bedre+pc-skjermer.jpg?o=4600638&w=&h=&ee=1353670169[/img]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون