مۆبایلەکەت پاکبکەرەوە بەچەند کرتەیەک
هەروەکو کۆمپیوتەر، مۆبایل تەلەفۆنەکانیش بەهەمان شێوە پڕدەبن لە فایل و پاشماوەی بێ سود کە دوای ماوەیەک کاردەکاتە سەرخێرایی تەلەفۆنەکان و جێگەیەکی زۆریش لە بیرگەی تەلەفۆنەکانتان داگیر دەکات، بەڵام خۆشبەختانە بۆ ئەم مەبەستەش بەرنامەی باش هەیە و بۆ یە پێوستەبەکارهێنەر جاروبار تەلەفۆنەکەی پاک بکاتەوە، ئەمەش تەنیا بەئەنجامدانی چەند کرتەیەک ئەنجام دەدرێت.
بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش لێرەدا باسی بەرنامەی[url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.cleanmaster.mguard&rdid=com.cleanmaster.mguard&rdot=1] (Clean Master (Cleaner[/url] دەکەین کە تایبەتە بەو تەلەفۆنانەی سیستەمی کارگێڕی ئەندرۆیدیان لەسەرە، هەموو بەکارهێنەرانی ئەندرۆید، دەتوانن لە بازاڕی [url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.cleanmaster.mguard&rdid=com.cleanmaster.mguard&rdot=1]Google play بەخۆڕایی دایبگرن[/url].
[img]http://www.ksmobile.com/images/phone/phone0.png[/img]
کاتێک کە ئاپەکەمان دامەزراند و کردمانەوە، پەنجەرەیەکمان بۆ دەکرێتەوە، کە کراوە بەچوار بەشەوە وەکو لە وێنەکەی سەرەوە دیارە.
[b]History[/b]
[color=#000000]لەم بەشەدا، دەتوانن زۆر پەرگەێ بێ سود بسڕنەوە وەکو سەردانی ئینتەرنێت و کردنەوەی تویتەر و فەیسبووک و یوتوب یا گوێگرتن لە موزیک، بە ئەنجامدانی هەریەک لەمانە کۆمەڵێک فایلی بێ سود دادەبزێتە ناو تەلەفۆنەکانتانەوە بە تێپەڕبوون کات، جێگەیەکی زۆر دەگرێت و تەلەفۆنەکانتان خاو دەکاتەوە.[/color]
[b][color=#000000]Privacy[/color][/b]
[color=#000000]لێرەدا دەتوانن هەموو پەڕگە تایبەتەکان بسڕنەوە وەکو لۆگی ئەنجامدانی قسەکردن یا ئەنجامدانی گەرانەکانتان بەدوای گۆرانیەک، ڤیدیۆیەک یا هەر وشەیەکی تر، چونکە ئەمانە تایبەتن بۆیە دەتوانن لەم بەشەدا بیانسڕنەوە.[/color]
[b]Tasks[/b]
لەئەنجامی بەکارهێنانی بەرنامەکانی تەلەفۆنەکانمان زۆر لە چارەسەرکەرەکان (پرۆسێسەرەکان) دەکەونە کار ، تەنانەت دوای داخستنی بەرنامەکەش هەر لە کاردا دەبن، ئەمەش ڕێژەیەکی دیاریکراو لە بیرگەی تەلەفۆنەکانمان بەکاردەبات و دەبێتە هۆی خاوکردنەوە و بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زیاد لە پێوستی وزە، ئەگەر بێتو ئەو پرۆسێسەرانە رانەگرین، پاتری تەلەفۆنەکانمان زۆر زووتر بەتاڵ دەبنەوە، بۆیە لەڕێگەی ئەم بەشەوە دەتوانن هەموو ئەو پرۆسێسەرانە ڕابگرن.
هەروەها دەتوانن وێنۆچکەیەک (ئایکۆن) لەسەر ڕومێزی تەلەفۆنەکانتان دابنێن و هەرکات بتانەوێت یەک یەک یا هەموو ئەو پرۆسێسەرانە ڕابگرن کە لە پشتەوە لە کاردان.
[b]App Manager[/b]
لێرەدا هەموو ئەو ئاپانەی دامەزراون لە تەلەفۆنەکەتدا دەردەکەون و دەتوانیت یەک بەرنامە یا ژمارەیەک بەرنامە بەیەکەوە لابەریت، هەروەها دەتوانن پالپشتی (Backup) ی ئاپەکانتان دروستبکەن.
کرتە[url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.cleanmaster.mguard] لەم بەستەرە بکەن بۆ داگرتنی Clean Master (Cleaner) لە بازاڕی Google play[/url].
[b]تەماشای ئەم گرتە ڤیدیۆیەی خــوارەوە بکــــــەن بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی Clean Master[/b]
[youtube]RbjIb344N84[/youtube]
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خۆش بەڵام من بەکارهێنەری ئایفۆنم زۆر سوپاس
هەربژی کاک زەندی بۆ ناساندنی ئەو بەرنامەیە!
ئەندرۆیدیش پێویستی بەوانە نییە، بەڵام ئیتر ٥٠٠ هەزار بەرنامە هەیە، دەبێت هەرکەسە و شتێک بۆخۆی پەیدا بکات! سەبارەت بە لۆگ و کاش ئەوانە پێداویستین، وە لەسەر هەژمارەکەت پاشەکوت دەبێت. سڕینەوەی ئەوانەش بە ئاسانی بە ئارەزوو دەکرێن! پاککردنەوەی سیستەم نە لینوکس/نە یونیکس (وەکو ئایفۆن/ماک) پێویستی نین!.
بژین