تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مایکرۆسۆفت 30GB خۆڕایی لە OneDrive

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2014/09/24

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

لەگەڵ کەوتنە بازاری ئایفۆن ٦، مایکرۆسۆفت بڕی جێگەی هەڵگرتنی لە [url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.microsoft.skydrive&hl=en]OneDrive[/url] کردە دوو ئەوەندە و بەخۆڕایی.
هەموو ئەو بەکارهێنەرانەی کە پۆستی ئەلکترۆنییان لە [b]Outlook.com[/b] هەیە، دەتوانن سود لەم خزمەتگوزارییەی مایکرۆسۆفت وەربگرن، بەڵام دەبێت ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بنێن.
ئەبێ بەکارهێنەرەکە تەلەفۆنی زیرەکی هەبێت(سمارت فەون)، گرنگ نییە، سیستەمی ئەندرۆید، ویندۆز فەون یان IOS یا هەر سیستەمێکی تری کارگێڕی هەبێت، بەڵام دەبێت، ئاپی [url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.microsoft.skydrive&hl=en]OneDrive[/url] دابگرێتە ناو مۆبایلەکەیی و دایەمەزرێنێت، دوای ئەوە بەرنامەکە بکاتەوە و ئێمێڵەکەی تۆماربکات و بەشی پالپشتکردنی (Backup) وێنەو ڤیدیۆکانی نیشانە بکات، ئیتر دوای ئەوە دەبینێت، جێگەکەی لە ١٥ گیگابایتەوە بۆتە ٣٠ گیگابایت، پاشان دەتوانی وێنەکانیشت لەوێ دانەنێێت، ئەوەیان دەکەوێتە سەر ئارەزوی خۆت.