تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مایکرۆسۆفت و گوژمێک بۆ گەیشتن بە ئەندرۆید

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/11/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

دوای وەشاندنی ویندۆز ٨ بەچەند هەفتەیەک، مایکرۆسۆفت زۆر بەخەستی کار بۆ دروستکردنی Apps دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو توانای خۆی خستۆتە گەڕ و دەیان کۆڕ کۆبوونەوەی ئەنجامداوە.
لەکاتی وەشاندنی ویندۆز ٨ دا، ژمارەی ئاپەکانی Windows Store لەنێوان ٨ بۆ ١٠ هەزار بوون، هەندێکیان بە خۆڕایی و هەندێکیان بەپارە، بەڵام هەنووکە مایکرۆسۆفت زیاتر لە ٤٠٠ هەزار پێشخەری کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کورتدا ڕیژەیەکی بەرچاو بەرنامۆچکە بۆ ویندۆز ٨ بەردەستەبکات.
هەرچەندە ڕیژەی دروستکردنی ئاپەکان بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەڵام مایکرۆسۆفت دەیەوێت پرۆسەکە خێراتر بکات، بۆ ئەم مەبەستەش کتێبێکی ئەلکترۆنی بەخۆڕایی ئامادەکردووە بەناوی[b]"Programming Windows 8 Apps"[/b] کتێبەکە بە فۆرماتی PDF و قەبارەیەکی بچووکی هەیە، باس لەچۆنیەتی دروستکردنی بەرنامۆچکە دەکات بە HTML و CSS و JavaScript.
کتێبەکە بەشێوەیەکی ئاسان شیکردنەوەکانی تێدا نوسراوەتەوەو لە ٨٠٠ لاپەڕە و ١٧ بابەت پێکهاتووە ، ئێوەش ئەتوانن [url=http://go.microsoft.com/FWLink/?Linkid=270056]لەم بـەســتەرەوە دایبگرن[/url].

بۆچوونەکان

پەندێکمان هەیە ئەلێین ،
کەروێشک بە عەرەبانە ناگیرێت !

دەست خۆش مام زەند