تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مایکرۆسۆفت و کۆنفرانسێک بۆ دروستکردنی نەرمەواڵە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/11/09

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج کۆبونەوەیەکی (Hackaton) ڕێکخستووە بەمەبەستی دروسکتردنی بەرنامەی بەکاربەری (apps) بۆ ویندۆز ٨ .
کۆبوونەوەکە ناوی (Wowzapp) ە، و لە ١٢٨ وڵات بەڕێوەدەچێت، بە وتەی مایکرۆسۆفت ئەمە گەورەترین کۆبوونەوەیە کە مایکرۆسۆفت ڕێکی بخات.
پێشخەر لەمایکرۆسۆفت عارف شەفیق وتی ئەم کۆبونەوەیە کە لەم ئێوارەیەوە تا بەیانی شەممە بەڕێوەدەچێت نزیکەی ٢٠٠ کەس بواری بەشداریکردنیان پێ دەدرێت و مەرجیش نییە بەشداریکەران پرۆگرمەربن، بەلکو بوار بۆ هەموو کەسێک هەیە کە بیرۆکە و پێشنیاری هەبێت بۆ دروستکردنی نەرمەواڵە.
بە وتەی مایکرۆسۆفت خەڵات دەدرێت بە ١٠ باشترین پرۆژە، بەشداریکردنەکە بۆ هەمووانەو بە خۆڕاییشە، بۆیە ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ خویندکاران و ئایتی دۆستان و پرۆگرامەرەکان بەشداری بکەن بە بیرۆکەیەکی جوان یا دروستکردنی ئاپێک.