تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مایکرۆسۆفت هاوکاری Webkit دەکات

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/12/26

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

مایکرۆسۆفت لەم هەفتەیەدا هەستا بە هاوکاریکردنی ماتۆڕی [url=http://www.webkit.org/]Webkit[/url] ، ماتۆڕی Webkit پرۆژەیەکی سەرچاوە کراوەیە و زۆربەی ماتۆڕەکانی وێبگەڕەکان لەسەری داڕێژراون لەوانە، وێبگەڕی سەفاری، گوگڵ کرۆم و زۆربەی سیستەمەکارگێڕەکانی تەلەفۆنەدەستییەکانی وەکو بلاکبێری و سیمبیان و ئەندۆرید.
ئەم هەنگاوەی مایکرۆسۆفت هاوکاریەکی یەکجار زوو بوو بۆ پرۆژەی تەواو نەکراوی و پێشنیارکراوی [url=http://www.w3.org/Submission/pointer-events/][u][color=#0066cc]Pointer Events[/color][/u][/url].
Pointer Events هەوڵیکی ترە بۆ W3C-webstandard بۆ چۆنیەتی مامەڵکردنی لەگەڵ ڕووداوەکان کە پەیوەستە بە مۆنیتۆرە تەچەکانەوە..
بەپێی [url=http://arstechnica.com/information-technology/2012/12/microsoft-offers-patches-to-webkit-to-aid-touch-compatibility/][u][color=#0066cc]Ars Technica[/color][/u][/url] ئەم هەوڵەی [url=http://www.w3.org/TR/touch-events/][u][color=#0066cc]Touch Events[/color][/u][/url] ، لەبەر ئەوەیە کەوا کۆمپانیای Apple ئارەزومەند نییە بە پێدانی ئابوونە بە [url=http://www.w3.org/2004/01/pp-impl/45559/status]پاتێنتە تەچەکان و ئەوانەی داوای پاتێتێنتیان کردووە.[/url]
[img]http://cdn.arstechnica.net/wp-content/uploads/2012/12/6816581064_31a571e64e_z.jpg[/img]
بەپێی هەمان سەرچاوە هۆکاری ئەم فشارەی مایکرۆسۆفت بە Touch Events ئەوەیە کەوا زۆربەی مالپەڕەکان گونجاون بۆ ئەو وێبگەڕانەی کە بە ماتۆڕی Webkit ستاندارتکراون و ئەمەش بۆ Internet Explorer نییە.
جێگەی باسە مایکرۆسفت بە Pointer Events بەرپرسیارە بە پێدانی ئابوونەی خۆڕایی بە پرۆژەی تەواونەکراوی [url=http://www.w3.org/2012/pointerevents/][u][color=#0066cc]Pointer Events Working Group[/color][/u][/url] کە پێهکاتوون لە ئەندامانی گوگڵ و مایکرۆسۆفت و موزیلاو ئۆپرا و جکوێری و زینگە وە نۆکیا، بەڵام ئەپڵ لەلای خۆیەوە هیچ هەماهەنگییەکیان ناکات، چونکە ئەم پرۆژەیەی بیرۆکەیەکی خراپ دەزانێت.
گوگڵ لای خۆیە گەشبینە بە Pointer Events و لە ئاییندەدا لە وێبگەرێ کرۆمدا جێگیر دەکرێت و هەنوکە وێبگەڕێ Internet Explorer 10 پشتگیری Pointer Events دەکات و لە ئاییندەیەکی نزیکیشدا وێبگەڕەکانی تریش بەهەمان شێوە پشتگیری Pointer Events دەکەن، بەڵام ئەگەر بێتو ئەپڵ گرنگی بە Pointer Events نەدات و پشتگۆیی بخات ئەوە کاری ئەو وێب دیزانەرانە زۆر قورستر دەبێت هەڵدەسن بە داڕشتنی نەرمەواڵەو ئەو مالپەڕانەی پشتگیری تەچ دەکەن.