مایکرۆسۆفت بەنیازە کۆمپانیای دێڵ بکڕێت
بە پێی ئاژانسی دەنگوباسی میدیاکانی ئەمریکا، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڕی ٣ ملیار دۆلاری تەرخانکردووە بۆ کڕینی ڕیژەیەکی دیاریکراو لە پشکەکانی کۆمپانیای کۆمپیوتەری [url=http://www.dell.com/]DELL[/url] ، ئەو بڕە پارەیەی مایکرۆسۆفت تەرخانی کردووە، دەکاتە نزیکەی ١٠% پشەکەکانی کۆمپانیای [url=http://www.dell.com/]دێڵ[/url] بە نرخی ئەمڕۆی بازاڕی بۆرسە.
هەردوو [url=http://www.bloomberg.com/news/2013-01-22/dell-said-to-near-buyout-as-microsoft-discusses-deal-financing.html]Bloomberg[/url] وە [url=http://www.cnbc.com/id/100397621][u]CNBC[/u][/url] باسی ئەم کۆبونەوەیەیان کردووە کەلەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپایای دێڵ مایکڵ دێڵ و سلڤەر لەیک دا ئەنجام دراوە و CNBC پێشبینی دەکات لە هەفتەی ئاییندەدا ڕیکەوتنەکەیان بگاتە ئەنجام.
سەرچاوە:

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون