تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مایکرۆسۆفت ئۆفیسی کردە خۆڕایی بۆ خوێندکاران

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2014/09/23

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

دوێنێ مایکرۆسۆفت [url=http://www.geekwire.com/2014/microsoft-office-students/]ڕایگەیاند[/url] کەوا هەموو ئەو خوێندکارانەی تەمەنیان لە ١٣ ساڵ و بەرەو ژوورە، دەتوانن [url=http://www.microsoft.com/education/ww/StudentAdvantage/Pages/hed-install.aspx]Office 365[/url] بەخۆڕایی بەکاربهێنن.
ئۆفیسی ٣٦٥ هەمووبەشەکانی ئۆفیس لەخۆ دەگرێت وەکو Word, Excel, PowerPoint, OneNote, Outlook, Access وەPublisher.
خوێندکارەکان دەتوانن لە پێنج کۆمپیوتەر و ماک و تاتەبژمێر یا یەکەی جیاوازدا دایبمەزرێنن، وە هەروەها بڕی [u][i][b]١ تیرابایت[/b][/i][/u] جێگەی هەلگرتنی پەڕگە بەخۆڕایی لە OneDrive لە خۆ دەگرێت.
شایانی ئاماژەپێکردنە پێشتریش ئەم ئۆفیسە بەخۆڕایی هەبوو بۆ خوێندکاران، بەڵام دەبوایە خوێندکاران لە خوێندنگەکانیانەوە لەڕێگەی هەژمارەوە بۆیان ئابوونەبکرایە، بەڵام ئێستا خۆیان دەتوانن ئەم ئابوونەیە بکەن، بەڵام ئەمجارەش مایکرۆسۆفت مەرجی تایبەتی هەیە بۆ خوێندکارەکە، ئەوەش دەبێت، ناو ناونیشانی خوێندنگەکەی تۆماربکات و بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگەکەی ئابوونەی مایکرۆسۆفت ئۆفیسیان هەبێت.
ئەم خزمەتگوزارییە لەسەرەتادا تەنیا ئەمریکا دەگرێتەوە و لەئایندەیەکی نزیکدا هەموو جیهان دەگرێتەوە، هەنگاوەکانیش بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەنێن:-
١- سەردانی مالپەڕی[url=http://www.microsoft.com/education/ww/StudentAdvantage/Pages/hed-install.aspx] Office 365 for Students[/url] بکەن.
٢- ناوی خوێندنگەکەت و ئیمێڵێکی چالاک دەنووسیت.
پاشان ئەمانەی خوارەوە بەدەستدەهێنێت.
The latest versions of Microsoft Word, Excel, PowerPoint, OneNote, Outlook, Access and PublisherInstallation on up to five PCs or Macs, and Office apps on other mobile devices including Windows tablets and iPad1 Terabyte of OneDrive cloud storageOffice Onlineبۆ ئەو خوێندکارانەی لە ئەمەریکا دەژین، دەتوانن لەمڕۆوە سود لەم خزمەتگوزارییە مایکرۆسۆفت وەربگرن.
تەماشای ئەم گرتەڤیدیۆیەی خوارەوەش بکەن بۆ زانیاری زیاتر
[youtube]QE9ksm7ZONM[/youtube]