مایكرۆسۆفت:٦٠٠ ملیۆن فرۆشی بڕوانامەی ویندۆز٧
لە پێشانگای كامپیۆتێكسی ٢٠١٢ی تایوان ئەوەندە هەواڵی ویندۆزی ٨ بینەرانی سەرقاڵی خۆی كردبوو كە ویندۆزی ٧ بەتەواوی لە بیر نەمابوو .Steve Guggenheimer لەم پێشانگا گوتی كە تا مانگی یەكەم(كانوونی دووەم)ی ئیمساڵ ٥٢٥ ملیۆن بڕوانامە (license) ویندۆزی ٧ تیان فرۆشتوە كە تا ئیستا ئەم ئامارە ئەگاتە ٦٠٠ ملیۆن.
ئەم بەرێزە ئێژێت كە ویندۆژی ٨ گەورەترین و بەهێزترین بەرهەمی مێژووی مایكرۆسۆفتە كە تا ئیستا مایكرۆسۆفت لە سەری كاری كردوە .چاوەڕوانی ئەم بەرهەمەین گشتمان.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
ئەوانەی پشک دەکڕن، پێویستیان بەم جۆرە هەواڵانەیە.
دەستخۆش كاك قەزوان.
[b]License بەواتای بڕوانامە نایەت بەڵكو بە واتای مۆڵەت دێت[/b].
شایەنی نییە كاك قەزوان، ئەگەر سەرەنجی فەرهەنگی Longman بدەین بەم شێوەیە وشەی License شیدەكاتەوە:
license Am also licence Br2 - agreement [uncountable and countable] an agreement with a company or organization giving permission to make, sell, or use their productsingle-user 10-user site licence=permission for computer software to be used by a certain number of people or in a certain place onlya licence agreement
ماناكەی بەم شێوەیەیە ودواتریش مانای مۆڵەت دەگەیەنێت نەك بڕوانامە:
لە ژێر مانای ڕێككەوتن لە فەرهەنگی لۆنگمان ئەوا هاتووە: ڕێككەوتنێك لەگەڵ كۆمپانیایەك یان دامەزراوەیەك بە پێدانی مۆڵەت لە دروستكردن وفرۆشتن وبەكارهێنانی بەرهەمەكانیان.
مۆڵەتی شوێنی| 10 بەكارهێنەر| تاك بەكارهێنەر
(مۆڵەتی نەرمەواڵایەكی كۆمپیوتەر بۆ بەكارهێنانی لەلایەن ژمارەیەكی دیاریكراوی خەڵك یان لە شوێنیكی دیاری كراودا.)
ئەمە مانای ئەم وشەیە بوو بەڵام لەگەڵ ئەم مانایەش [url=http://www.ldoceonline.com/dictionary/licence]مانای تری هاتووە.[/url]
بیریشمان نەچێت وشەی Certificate بەمانای بڕوانامە دێت.
لەگەڵ ڕێزی برا بچووكت.
زۆر سپاس کاک قەزوان...