تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ماڵپەڕێك بۆ كۆكردنەوەی تێپەڕەوشەكان(پاسۆردەکان).

danataha11

Danataha11

بڵاوکراوەتەوە

2013/04/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

زۆر جار کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە تێپەڕەوشەكانمان لە نێو ئەو ماڵپەڕانەی کە خۆمان تێدا تۆمار كردووە. بەهۆی لەبیرکردن یان لێ تێكچوون یان هەر هۆکارێکی دیكە.
هەرچەند ئێمە ویستمان ئەم پرۆژەیە پێشکەش بە كوردئایتی گروپ بکەین و ئەوان كاری لەسەر بکەن و ماڵپەڕێکی لەم جۆرە ئامادە بکەن.

یەكێك لەو بەرنامەیەی کە لەم دوایەدا بەرهەم هاتووە بەرنامەی PasswordBox ە. كە وەك ماڵپەڕ و پێوەكراو بۆ كرۆم كاردەكات.

بۆ نموونە ئێمە خۆمان لە هەندێك ماڵپەڕ تۆمار کردووە وەك (یاهوو،تویتەر،پاینتێرێست) یان هەر ماڵپەڕێکی دیکە لەوەو دوا پێویست ناکات هەموو كات بۆ ئەو ماڵپەڕانە ئیمێڵ و تێپەڕەوشە بنوسین تەنها بە چونە ماڵپەڕی (پاسوۆردبۆكس) دەچینە تەواوی ماڵپەڕەکان کە تۆمار کراون لە هەژمارەکەماندا.

كاری بەرنامەكە -
دوای ئەوەی لە ماڵپەڕی (پاسوۆرد بۆکس)دا خۆمان تۆمار دەکەین و *ماستەر پاسوۆرد دادەنێین بە شێوەیەکی خودكار بەرنامەکە دەچێتە سەر ئەو خانانەی كە پەیوەندیان هەیە بەسەر (ئیمێڵ،تێپەڕەوشە) و تۆماری دەکات. وە هەموو (ئیمێڵ و تێپەڕەوشە)ەکان لە هەژماری (پاسوۆرد بۆکس)ەکدا تۆمار دەکرێت. لەهەر كاتێکی تردا تەنها بە لێدانی ماستەر پاسوۆردەکەت بەسە بۆ ئەوەی تەواوی ماڵپەڕەکانی كە تۆمارت كردووە لە هەژماری (پاسوۆرد بۆکس)ەکەتدا بکرێنەوە.

* پێویستە زۆر وریای (ماستەر پاسوۆرد) بین چونکە دەرگایەکە بۆ تێپەڕەوشەکانی ماڵپەڕە تۆمارکراوەکانمان.

بەستەری ماڵپەڕ PaswordBox
بەستەری پێوەکراو لە كرۆم PasswordBox Extensions

بۆچوونەکان

دەستخۆش، من Lastpass بەکارئەهێنم بۆ هەمان کار، زۆر پارێزراو بێ مەترسیە، بەڵام ئامۆژگاری کەس ناکەم ، تیپەڕوشەی بانکەکان لەوێ دابنێت.

دەس خۆش
منیش 1Password بە کار دەهینم کە لەسەر کامپیۆترەکەم دامبەزاندوە تا ڕادەیەکی زۆر جێگای متمانەیە.
هەر بژی

من لەو بڕوایا دام خەڵکێکی زۆر کەم ئەمە بەکاردەهێنێت، بەڵام واباشە وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم بەکاربهێنێت، چونکە خۆی ئەو خۆکارانە تێپەڕەوشەکان پاشکەوت دەکات، تەنها https پاشکەوت ناکات، بەڵام دەتوانی بە پێوەکارەکی زۆر سوک و بچووک (Autocomplete = on) وا لە گووگڵ کڕۆم بکەی https بەهەمان شێوە پاشکەوت بکات بۆ نموونە پەیپاڵ یان هەر ماڵپەڕەکی تر کە بە https پارێزراوبێت بە ئاسایی پاشکەوتیان دەکات. گەر بێتوو لە (chrome://settings/) چوونەناوت کردبیت، ئەم کاتە گەر بچیە هەر کۆمپیەوتەرەکی ئەم دوونیایە، تەنها لە گووگڵ کڕۆم بچۆ ژوورەەوە، سەرجەم تێپەڕەوشەکان دێتە ناو کۆمپیتەرەکە، وە دەشتوانی دوای دەرچیت لە گووگڵ کڕۆم بۆ لابردنی تێپەڕەوشەکان، نە پێویستیت بە پڕۆگرامە نە هیچ.

دەستخۆش کاک هۆژان بۆ زانیاریەکانت، بەڵام من پێم وایە ئەوەی گوگڵ کرۆم زۆر پارێزراو نییە، لەحاڵەتی هاککردن یا کەسێک دەستی بگاتە کۆمپیوتەرەکەت ئەتوانێ هەموو تێپەڕوشەکان ببینێت، بەڵام لە سایتێکی وەکو Lastpass ئەوەی بۆ ناکرێت.

گشتی موعەرەزە تووشی هاک بێت، دەکەوێتەوە سەر لێزانی ئەو شەخسەی کە کۆمپیوتەر بەکار دەهێنێت.
بەڕاستی کاک زەندی لەمێژ بوو بیرم لای هاک نەمابوو، وامزانی چیرۆکێک بوو کۆتای پێهاتبوو...

زۆر ڕاستە، مادام بیرت لای هاک نەماوە تەماشایەکی ئەم چاوپێکەوتنەبکە، دەڵێت، هاککەرەکانی کوردستان زۆریان تەمەنیان ١٥ ساڵـــە.