تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ماڵئاوا ڕێکڵام، خۆشهاتی Adblock Plus

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2012/12/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

[url=https://play.google.com/store/apps/details?id=org.adblockplus.android]Adblock Plus[/url] بۆ زۆربەی ڕەهای ئەوانەی وێبگەڕ لەسەر بنەمای جۆرایەتی و چووستی بەکاردەبەن ناسراوە، چونکە هیج نەبێت لەگەڵ دامەزراندنی هەرجاری وێبگەڕدا، هەنگاوی داهاتووی دامەزراندنی بووە، تاکو وێبگەڕەکان بە پاکی و بەبێ ڕیکڵامە زۆرەکان ببینێت. لە نوێترین هەوڵدا، پەرەپێدەرانی ئەم ئامرازە، وەشاندنیان بۆ ئەندرۆید ئامادە کردووە. ئەمەش لە کاتێکدا ئەم جۆرە ئامرازانە لە سەر ئەندرۆید زۆربوون، بەڵام هەموویان پێویستیان بە دەسەڵاتی ROOT دەکرد تاکو ئەرکی خۆیان ڕاپەڕێن، کەچی ئەم بە گەورەیی وەکو نوسراوە بەبێ ئەو دەسەڵاتەیە NO ROOT REQUIRED!.

ڕیکڵام و قازانج لە نێوان حەق و بێزارکەریدا، زۆر شتی تر هەڵدەگرێت. ئەکرێ کەسی تر بە جیا تەماشایان بکات!

بۆچوونەکان

سوپاس کاک سیا
من پێوە کراوکەی لە سەر کرۆم بە کاری دێنم زۆر شتی چاکە، بەم زوانە لە سەر گالاکسی نۆتەکەشم ئەمە تاقی دەکەمەوە.
هەر بژیت

دەستخۆش كاك سیا
بەراستی ئەو ئامرازانە وەك چەك بۆ پارتزان پێویستن، ئەگینا دەبێت زۆربەی كات ھەر خەریكی لادانی پاگەندە یا ناجارخوێندنەوەیان بین. لەوەش خراپتر بەكاربەری ناشارەزایە، كە لە ئاگادارنەبوونی لەو ئامرازانە، خۆبەخۆ و بە خشكەیی دەكرێتە ساخكەرەوەی فی سبیل اللە ی بازارە ئینتەرنێتیەكان