تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ماڵئاوایی کوردبلاگەر لە بلاگنووسانی کورد

hezhean

Hezhean

بڵاوکراوەتەوە

2012/05/25

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔11۔ )

 

پاش ئەوەی کە ماوەی چەند ڕۆژێك بوو، [url=http://www.kurdblogger.com]کوردبلاگەر[/url] ناجالاك بوو، ئەم بەیانییە ئەم پەیامەی لە جێدا بڵاوکراوەتەوە...
[b]" کۆتایی عومری کوردبڵاگەر![/b]
[b] سایتی کوردبڵاگەر بۆ ماوەێیکی نادیار داخراوە! [/b]
[b] وێڕای سپاسی و داوای لێبووردنی بێ پایان لە زیاتر لە 15000 ئەندامی کوردبڵاگەر، ئەمڕۆ کۆتایی عومری 7ساڵەی کوردبڵاگەرە![/b]
[b] ئەگەر چی لەو ساڵانەدا دەیان پێشنیاری فرۆشتنی داتای ئەندامانمپێدرا ڕەنگە زیاتر لە 500 هەزار دۆلار!! بەڵام هیچ کات ئەو کارە بۆ پێشەوە بردنی کوردبڵاگەر نەکردا لەم ساڵانەدا کوردبڵاگەر وەک مێدیایێکی هەر تاکێکی کورد لە بەرژەوەندی تەنیا گەلی کورد ئیشی کرد و بەداخەوە ئەمڕۆ کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.[/b]
[b] پلانی داهاتووی زۆر نادیارە و نازانم ‌چشێوەیێک داتاکانی بڵاگرەکان بخەمەوە بەردەست بەڵام هەوڵ ئەدەم پلانێکی خێرا بۆ ئەو مەبەستە پێشکەش بکەم.[/b]

[b]لەگەڵ ڕێزی بێ پایان[/b]
[b]سەلاح ش "[/b]
بەکاربەرانی کورد بەهۆی داخرانی کوردبلاگەر تەنیا تووشی شۆك نەبوون، بەڵکو بەهۆی ناچالاکی ئیمەیل ئەدرسەکەی خودی کوردبلاگەرەوە، بەکاربەران ناتوانن پەیوەندی بە سەرپەرشتیکاری کوردبلاگەرەوە بکەن. بۆیە وەك بەکاربەرێکی کوردبلاگەر لە ساڵانی رابوردوودا، بە باشم زانی کە هەم هەواڵەکە پەژاراوییە بە خوێنەران و بەکاربەرانی دیکە ڕابگەیێنم و هەر لەم ڕێگەیەشەوە، پرسیاری خۆم لەمەڕ چۆنیەتی بەدەستهێنانەوەی باکئاپی بابەتەکانمان، ئاراستەی کاك سەلاح شاسواری بکەم، کە بەداخەوە بەهۆی نەبوونی ئەو ئامرازەوە (پاشەکەوتگەری باکئاپ) دروستکردنی باکئاپ بۆ بەکاربەران لە توانادا نەبوو، تاوەکو لە بارێکی ئاوادا، بە ئاسانی بتوانن هەواری خۆیان بۆ بلاگەرەکانی دیکە بگوزێزنەوە.

زۆرێكمان دەزانین، کە لە ساڵانی رابوردوودا کوردبلاگەر لەژێر فشاری زۆر لایەندا بووە و وەك خۆشی خستوویەتییە ڕوو، هیچ کات ئامادەی فرۆشتنی داتاکانی بەکاربەران نەبووە و .کارکرد و دڵسۆزییەکانی کاك سەلاح شایانی ستایش و پێزانینن وبۆیە پێویستە ئێمەی بەکاربەر ئەم داخستنە کتوپڕییەی بەدڵێکی فراوانەوە لێ وەربگرین، کە بەدڵنیاییەوە هۆکاری خۆی هەیە.

تەنیا دوا داواکاری و چاوەڕوانییەك، کە بەکاربەران لە کاك سەلاح و کوردبلاگەر هەیانە، ڕەخساندنی هەلە بۆ بەکاربەران، تاوەکو بتوانن بابەتەکانیان پاشەکەوت بکەن، بەوەی کە کاك سەلاح بەخۆی لەڕیگەی ئیمەیل ئەدرسی بەکاربەرانەوە، باکئاپی بلاگەکان یا بابەتەکان لە شێوەی فۆرماتی ([size= small]XML[/size]) بۆ بەکاربەران ڕەوانە بکات یا ڕێگەیەکی دیکەی گونجاو بۆ ئەم مەبەستە بدۆزێتەوە...

بۆچوونەکان

هەواڵێکی ناخۆشە، هیوای سەرکەوتن بۆ کاک سەلاح و هاوڕێکانی دەخوازم.
وێنەت دانەنابوو، منیش ئەو وێنەیەم بۆ پینە کرد.

سوپاس بەڕێز هێژیان.
بەداخەوە کێشەکە خۆی لە لەدەستدانی باکئەپە بۆیە ئەتوانم بڵێم کە دابینکردنی بابەتەکان بۆ نوسەران خۆی وایکرد، بڕیاری ڕاگرتنی خزمەتەکە بدرێت. بەداخەوە کێشەکانی دەوڵەتی ئێران شتەکانی بەم ڕۆژە گەیاند.
هیوادارم بتوانرێ ڕێگە چارەیەک بدۆزرێتەوە.
هیچی ترم لانیە تەنها بەداخەوەم.

گەلەك سوپاسی ئەنگۆ دەکەم؛ کاك ئاراس، کاك هیوا... راستییەکەی زۆرگەڕام بۆ وێنەیەك لە کوردبلاگەر، بەڵام دەستم نەکەوت، سوپاس بۆ ماندووبوونت.. کاك هیوا گیان من وەك ئەویندارێکی دیوانە، ناتوانم تەمابڕی گەڕانەوەی کوردبلاگەر و باکئاپی بلاگەکەم ببم.ڕاستییەکەی ساڵێك لەمەوبەر من پاش یەکەم داخستنی کوردبلاگەر لە پارساڵدا، هەستم بە مەترسی فەوتانی گشت داتاکان کرد و پەیامێکم ئاراستەی سەرپەرشتکارانی کوردبلاگەر کرد. بەداخەوە فریا نەکەوتین و زۆرمان لەدەست چوو. کارێکی ئاواش تەنیا بە تولئامراز یا خزمەتگوزاریی گواستنەوە و پاشەکەوتی باکئاپ وەك ئەوەی کە بلاگەری وۆرپرێس و گوگل بلاگەر، دەکرێت بەر بە فەوتان و بەفڕۆچوونی کاری چەند ساڵەی زۆرێکمان بگرێت. بە هیوای ئەزموونگیری لە کەموکوڕییەکانی کوردبلاگەر و پێشتریش بلاگەری کوردپلانێت..
بەڕاستی کوردبلاگەر زۆر خامەی نوێی هێنایە ڕیز و زۆر ئاسانکاری بۆ نووسەران و لاوانی دونیای فانتازی، کرد، کە بوێرن خۆیان لە مەلەی دەریای نووسین و دەربڕینی چرپەکانی ناخیان و خستنەڕووی حەز و ئارەزووە ڕەنگاوڕەنگەکانیان، بدەن. هیوادارم بلاگنووسانی کورد لە دیارنەمانی کوردبلاگەری ئازیزدا، ڕوو بکەنە بلاگەری وۆردپرێس و لەوێ جارێکی دیکە هەموومان لە دەوری یەك کۆ ببینەوە و ڕۆژانە چەندجار بەدوای بابەتی یەکدیدا چاوبگێڕین.

هیوادارم زوو بكەوێتە رێ !

زۆر جێگای داخە.
هەرچەندە کاتم نییە، بەڵام ئەگەر کاکە سەلاح دەتوانێت داتابێیسەکەمان بۆ بنێرێت، دەتوانین داتاکان بە وشەی نهێنی بۆ بڵاگنووسان ئامادەبکەین یان ڕاستەوخۆ بینێرنە ڕاژەیەکی تر.

کەس ژمارە تەلەفۆنی کاکە سەلاحی لا نییە بزانین ئەحوالی چۆنە؟ پێش ماوەیەک زۆر نیگەران ببوو. تورکەکان هەڕەشەیان لێکردبوو.

بەڕاستی گەلێکی داماوین

کاک بەردەقانی زۆربەجێیە، ئەو پرۆژەیە حەیفە مرداربێتەوە، وەکو مافێکی ئەو ئەندامانەش پێویستە هەوڵێکی جدی بۆ بدرێت کە شتەکانیان لە خۆڕا نەفەوتێن.

كاك ئاراس و كاك بەردەی بەرێز ئەمن ئەو ماڵپەڕەم بە بۆنەی كاك هیوا ناسی بەڵام پێشنیارێك :
پێم وابێت ئەگەر لە سیستەمی وۆرد پرێس سود بگرن زۆر باش ئەبێت و كاك سیا و جوتیار و هەڵۆ لە چاوگ دەتوانن زۆر یارمەتیمان بدەن بۆ وێنە لە بەشی رووكار و زیادكراوەو زمانی بەشەكان بۆ سەر كوردی بەكارهێنەر ،وە ئێوەش پاڵپشتی لە دیتا كە پێم گونجاوە
لێرە ئەو كارانە قەدەخەیە بۆ ئێمە ئەگینا بە ساڵانە ٨٠ دۆلار رێكم دەخست. هەر وەك كاك ئاراس فەرمووی "زۆر حەیفە" ئەمە گشتی دەگەرێتە سەر نەبوونی دەزگایێكی ئایتی بە هێز یان ئاقڵ و پاڵپشتی لەم جۆرە كارانەی كاك سەڵاحی بەرێزە .لەگەڵ رێزمدا

هەرکارێکتان کرد کاک بەردە گیان تکایە ئاگادارمان بکەن لێرە لە کوردئایتیگروپ تا بتوانین بابەتی نێو بلۆگەکانمان دەستکەوێتەوە.

كاکە ئاراس کۆمپانیای ھۆستتینگەکە تەواوی داتاکەیان سڕیەوەو ئەڵێن ھیچمان لا نەماوە. بەڕاستی نازانم چیتر بکەم؟

ئێ باشە هۆستینگ پەیوەندی بە داتای بەیک-ئەپ چییە؟
دەبوایە کاکە سەلاح ڕۆژانە سێ جار پێش نانخواردن، هەموو داتاکانی لای خۆی هەڵبگرتایە.

کاکە بەرد ئەو کارە ماوەیەک بە من سپێردرا. بەڕاستی نەم ئەتوانی دانیشم ئەو هەموو فایلە داگرم (وەک هەمیشە کارەکان خۆبەخشن). ئەوە ساڵی ۲٠٠۹ بوو یان ۲٠٠۸ بەڵام دوای ئەوە من ئاگام لە کارەکان نەما. دڵنیام automatic backupێک ئەکرا بەڵام بیرت بێ کاکە سەلاح و کاک قەزوان دەستیان بە 2mb/s ناگات و زۆرشتی تریش! بۆیە وەک کاکە سەلاح خۆی دانی پیا نا ئەوە هەڵەیەکی یەکجار گەورە بوو کە بوە هۆی جەڵدەی دەماغ لەپرۆژەکە.