مانگی ٧ و سوورفەیسی ٤
[img]http://images.kdramastars.com/data/images/full/147297/microsoft-surface-pro.jpg?w=600[/img]
ماڵپەڕی دیجی تایمز لە بابەتێک هەواڵ لە دەست بە کار بوونی مایکرۆسۆفت بۆ درووست کردن Hardware نوێ بۆ سوورفەیس دەدات. هەگە ئەم بابەتە ڕاست بێت وا دەبینرێت کە لە مانگی ٧ سوورفەیسی ٤ ڕەوانەی بازار دەکرێت.
مانگانە ٣٠٠ هەزار ئامێری سوورفەیسی ٣ لە ماوەی پێشوو دا فرۆشراوە و مایکرۆسۆفت وا تێبینی کردوە کە سوورفەیسی ٤ ٦٠٠ هەزار ئامێر لە مانگێک دا فرۆشی بڕوات. وا پێدەچێت کە سوورفەیسی ٤ هەمان ناسکی و قەباری شاشەی سوورفەیسی ٣ بەکاردەهێنێت بەڵام مایکرۆسۆفت دەیهەوێت کە ئەم ئامێرە نوێیە خاوەنی پرۆسێسۆرێکی ئینتێلی Skylakeە. وا پێدەچێت ئەم پرۆسێسۆرە زۆر خێرا و بەهێز بێت و هەر وەهاش ئەم سوورفەیسە نوێیە تایبەت بە ویندەوزی ١٠یە.
هەگە ئەم بابەتە ڕاست بێت دەبێت پێشنیاری ئەوە بکەین کە سوورفەیسی ٤ دەتوانێت ئاڵوگۆڕیێکی سەیر لە دنیای تەکنۆلۆجیادا پێک بێنێت.
[img]http://icdn4.digitaltrends.com/image/microsoft-surface-pro-3-hands-on-1500x1000-1500x1000.jpg[/img] [img]http://learnbonds.com/wp-content/uploads/surface-pro.jpg[/img]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون