تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

لێكۆلینەوە لە سەر موبایل فەیسبووك

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2013/04/05

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

٤٠ ساڵ تێپەڕ بوو لە یەكەمین پەیوەندی تەلەفۆنی لە رێگای موبایل(تەلەفۆنی دەستی) لە جیهان. لەم ماوەیەدا موبایل زۆر گۆڕدراوە تەنانەت بەشی پەیوەندی لە رێگای ژمارە گرتن زۆر كەمرەنگ بووە.ئێستا موبایل بووە بە گەجێتێك كە بە كارهێنەری دەتوانێت زۆر بە ساكاری لە رێگای تۆڕی ئینتەرنێت پەیوەندی لە گەڵ جیهان وبابەتەكان بگرێت.بەكارهێنەرانی موبایل لەجیهان ٢٠٪ی كاتیان لە نێو هەژمارەی فەیسبووكن ، هەر ئەم ئامارەش ژمارەیێكی زۆرە. بەتایبەت كە ئینتسگرام بوو بە ماڵی فەیسبووك وە ئەو ئەپەش تەنیا خۆی ٥٪ی بەكارهێنەری هەبوو كە بە كۆی گشتی فەیسبووك ٢٥٪ی بەكارهێنەرانی جیهانی هەیە.. باشە شتێكی سیر نیە كە خاوەنەكانی فەیسبووك نەكەونە نێو بیرۆكەیێك بۆ درووستكردنی رەقەكالایێك بە نێوی موبایل بۆ ئاسانكاری كاركردنی بەكارهێنەرانیان لەم تۆڕە .زۆر هەواڵ دەبیسرا كە فەیسبووك گەرەكیەتی سیستەمێكی كارپێكردنی نوێ دروست بكات ! بەڵام ئەمەش دروست دەرنەهات !
-فەیسبووك رێگایێكی زیرەكی بۆ خۆی هەڵبژارد . بەرهەمێكی نوێ وساكار بە ناوی "لانچێر" كە بەكارهێنەر دەخاتە نێو قووڵای فەیسبووك :
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/htc-first-i1.jpg[/img]
بەواتەیێك بەكارهێنەر لە ئەو كاتە كە لەگەڵ موبایلی ئەندرۆیدەكەی ئیشدەكات لەو كاتەش فەیسبووك لە بەر چاویە وە ئاگاداری جوولەكانی پەڕەی فەیسبووكەكەیەتی !
لە هەنگاوی یەكەم ئەم لانچێرە" كە Homeی نێوە ، بۆ موبایلەكانی گەڵاكسی S ٣ و ٤ ، HTC One ،+ One X ، گەڵاكسی نۆتی ٢ بڵاو دەبێت هەروا وشانی Jelly Bean ئەندرۆیدیشی هەیە.
[b]تەلەفۆنی HTC First[/b] یەكەمین تەلەفۆنە كە ئەم "لانچێر"ەی لە سەر بە شێوەی بنەرەتی دامەزراوە . تەلەفرنەكانی تر لە فروشگای گوگڵ پلەی دایدەگرن.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/04-05-2013-08-32-02-AM.jpg[/img]
Home ی فەیسبووك ، فەیسبووك ناخاتە نێو تەلەفۆنەكەتان بەڵكوو تەلەفۆنەكەتان دەكات بە ئامێرێك بۆ بڵاو كردنی ناوەرۆكی فەیسبووك.
دوو بەشی بەهێزی پەرەی Home لە لانچێر : ١- كاوێری فید ٢- سەردێرەكانی چاتی فەیسبووك نیشان ئەدات.
[b]١- Cover Feed (بەرگی فید)[/b]
زاگێر بێرگ بەم باوڕەیە كە پەڕەی سەرەتای یەك تەلەفۆن ڕۆحی ئەو تەلەفۆنەیە. بس بە دیزاینی Home screenێكی سادە توانی ئەم ڕۆحە زیندوو رابگرێت.
وێنەكانی هاورێیانی فەیسبووك بە شێوازێكی جوان نیشان ئەدرێت.كاتێك لە سەر وێنەیێكی هاورێكەت گەورەنوێیی دەكەیت و دەیكێشیت بۆ خوارەوە دەتوانیت بە ئەندازەی ڕاستەقینە بیبینیت. بە هەڵە نەچن كە بەرگی فید سلاید شۆوە بۆ دیتنی وێنەكان ! نەخیر بڵكوو شرۆڤەی وێنەكان ، لایكی سەر وێنە وتێبینیەكانی ئەو وێنەیە ببینێت.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/HTC-First-580-90.jpg[/img]
رووكاری Home زۆر سادەیە وە بەكارهێنەر بەخێرایی لە گەڵ كار كردنی ئاشنا دەبێت . دووگمەی ئەپ بە پێچەوانەی چاوەڕوانی بەكارهێنەر ناتواتە نێو ئەپەكانی فەیسبووك بەڵكوو بەكارهێنەر بە ئەوە ئەتوانێت پەیامنێرەكەی چاڵاك بەكاتەوە ،دوایین ئەپێك كە بەكارهێناوە بیبینێت یان دەتباتە نێو پێرستی ئەپەكان.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/04-05-2013-08-46-01-AM.jpg[/img]
[b]Chat head (سەردێری چات) :[/b]
كاتێك ئێوە بۆ هاورێیێكتان پەیام دەنێرن یان بە پێچەوانە وێنەی ئەو هاورێیەتان(وێنەی پرۆفایلەكەی) بە شێوازی دڵۆپەیێك لە سەر شاشە دەردەكەوێت .كاتێك بۆ چەند هاورێتان پەیام بنێرن چەند دڵۆپە دەبینن. ئێوە دەتوانن بەم دڵۆپانە یاری بكەن و بە كرتەیێك لە سەر شاشە پەیام بخوێنن .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/04-05-2013-08-44-57-AM.jpg[/img]

[b]لانچێری فەیسبووك :[/b]
لانچێری فەیسبووك زۆر بە زیرەكانە دیزاین كراوە بەتایبەت زۆر سادەیە وە لە بواری كارپێكردن زۆر ساكارە.. ئەملانچێرە بەكارهێنەر لە هەر شوێنێكی موبایلەكەی دەخاتە نێو فەیسبووك. ئەم لانچێرە فەیسبووك دەخاتە سەر ئەپەكان ولایەكانی تری موبایله.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/04-05-2013-07-22-15-AM.jpg[/img]

تا ئێستا لانچێرەكان لە بازاری ئەندرۆید بوونیان هەبوووە بەڵام بەكارێهنەری كەمی بەخۆیە ترخانكردوە.ئەمەش خۆی كێشەیێكە .بەڵام ئایا فەیسبووك ئەتوانێت ئەم كارە بكات و بەكارهێنەر بەڵای خۆیەوە رابكێشێت ؟
تا ئێستا گەورەترین لانچێری ئەندرۆیدGo Launcher EXیە بە ٥٠ تا ١٠٠ ملیۆن داگرتن. ئەمەش بە هۆی ئەوەیە كە بەكارهێنەرێك شایەد چەند بار ئەم لانچێرەی دابەزاندبێت. بەڵام فەیسبووك بە بوونی ١ ملیار بەكارهێنەر كە ٦٨٠ ملیۆنیان سوود لە موبایل دەگرن بۆ ئیش بە فیسبووك ! نابێت ئەم كارە ، كارێكی دژوار بێت بۆی.لە لانچێر هیچ رێكلامێك دابین نەكراوە بەڵام لە داهاتوو بۆی هەیە !
سیاسەتی گووگڵ لە سەر گەڕانی زۆرتری بەكارهێنە لە پەڕەكانی وێبە ! هەر چی بەكارهێنەر زۆرتر گەڕان بكات كرتە لە سەر بەستەر رێكلامەكان زۆرتر وە پارەی زۆرتر بەدەست دێنێت بۆ گووگڵ. بۆ ئەمەش ئەندرۆید دروست كرا بەواتەیێك گەڕانی وێب لە رێگای موبایل. ئێستا فیسبووكیش گەرەكیەتی بەكارهێنەرانی بە گەڕان لە نێو فەیسبووك هان بدات ئەمەش مترسیدارە بۆ گووگڵ . هەر چەند گەڵان لە رێگای گووڵ لە نێو ئەم لانچێرەش هەیە بەڵام كێ دەزانێت لە داهاتوو ئەم گەڕانە نەچێتە سەر بینگ. ترسێكی تریش بۆ تۆڕی گووگڵ پڵاسە ئەویش زۆرتر لە ٥٠٠ ملیۆن بەكارهێنەری هەیە كە نیوەی چاڵاكن. ئەمەش بزانە ٧٥٠ ملیۆن بەكارهێنەری ئامێری ئەندرۆید لە جیهان تۆمار كراوە.. بەڵام تا ئێستا گووگڵ لەم بارە قسەی نكردووە هەر چەند بە دڵ پێی ناخۆشە ( كوردئایتیگرووپ :بۆ ئەوە ئەم لانچێرە لە سەر نێكسوس دانامەزرێت ) بەڵام ئەم لانچێرە دەبێت هۆی بەهێز بوونی ئەندرۆید لە بەرانبەر ios . لە كۆتایی یەكەمین تەلەفۆن htc firstە كە ئەم لانچێرەی لە سەرە وە بە نرخی ٩٩ دولاری ئەمریكی لە حەفتەی داهاتوو بڵاو دەبێتەوە.
----------------------
كورد ئایتیگرووپ :لانچێری فەیسبووك گۆڕانی سادەو ساكاری رووكار نیە بەڵكوو بوونی بەردەوامی بەكارهێنەر لە فیسبووكە

بۆچوونەکان

دەس خۆش بۆ بابەتەکە
بەڵام گوگل پلاس پشتی فەیسبوک دەشکێنێت لە داهاتویەکی نزدیک دا.
بژیت