لینۆڤۆ و کۆمپیوتەرێکی هەرزان(هەموو لەناو یەک)
کۆمپانیای بەرهەمهێنی کۆمپیوتەری چینی [url=http://shop.lenovo.com/noind/no/en/learn/products/desktops/thinkcentre/]Lenovo[/url] کۆمپیوتەرێکی هەرزان بەرهەمدەهێنێت، ئەم کۆمپیوتەرە ناوی ThinkCentre Edge 62z لێنراوە و بەوتەی لینۆڤۆ ئەم کۆمپیوتەرە زیاتر بۆ کۆمپانیا و ئەو کەسانە گونجاوە کە کاروباریان زۆرە.
ThinkCentre Edge 62z مۆنیتۆرێکی ١٨،٥ ئینجی لە خۆ گرتووە و جۆری چارەسەرکەری (پرۆسێسەر) Core i3 یە وە بیرگەکەی 8GB و پەپکەڕەقەی 1TB (١٠٢٤ گیگابایت) و گرافیکی کارتی Inte HD لە خۆ گرتووە.
هەروەها DVD سوتێنەر و 6 پۆرتی USB و یەکیان لە پێشەوەیە و وێب کامیرا و دوو بڵندگۆی لەگەڵدایە.
بڕیارە ئەم کۆمپیوتەرە لە مانگی ئایاردا لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بنیرێتە بازاڕەوە و نرخەکەی لە ٥٤٩ دۆلار وە دەستپێدەکات و نرخەکەی دەگۆڕێت بە پێی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی کۆمپیوتەرەکە.
[img]http://img.gfx.no/1146/1146474/ThinkCentre-Edge-62z-All-In-One-Desktop-PC-Wireless-Keyboard-Mouse-11L-940x475.563x284!.jpg[/img]
[img]http://img.gfx.no/1146/1146467/ThinkCentre-Edge-62z-All-In-One-Desktop-PC-2-Side-Views-14L-940x475.563x284!.jpg[/img]
[img]http://img.gfx.no/1146/1146470/ThinkCentre-Edge-62z-All-In-One-Desktop-PC-Closeup-Side-Ports-5L-940x475.563x284!.jpg[/img]
[img]http://img.gfx.no/1146/1146473/ThinkCentre-Edge-62z-All-In-One-Desktop-PC-Monitor-Top-Bottom-Views-13L-940x475.563x284!.jpg[/img]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش بەرێز زەندی .!ئایا ئەمە all-in-one نیە ؟ یان شێوەیێكی تر لەۆ كۆمپیوترانەیە ؟
دەستخۆش كاك زەندی هەروایە .براستی هەرزانە بە تایبەت بۆ ئەوانە كە خەریكی رایت و كوپی دی ڤی دین وە رەقەكالای زۆر بەهێزە بەتایبەت پۆرتی ٦ usb وە هەروا ڕام و پرۆسێسۆرەكەی زۆر كەم لای ئێمە لە ئەم جۆرە كۆمپیوترانە لە وشانی i كڵك وەردەگرن .