تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

كێ لینوكسی دروستكرد؟

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/06/18

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔9۔ )

 

پاش نوسینی هەواڵەكەی كاك سیای بەرێز لە سەر داهێنەری لینوكس ،پێم خۆش بوو بە كورتە لە سەر ژیانی شتێك بنوسم .
لینوس بێنێدیت تۆڕڤاڵدس(Linus Benedict Torvalds) له ٢٨ی کانوونی یەکەم ساڵی ١٩٦٩ لە شاری هێڵسینكی فینڵەند لە دایك بوو.پاش گرتنی بەڵگەنامەی دیپڵۆم لە ساڵی ١٩٨٨ لە زانكۆی هێلسینكی قەبوول كرا. لە سالی ١٩٩٠ چوو بۆ خەزمەتی سەربازی وە بە پێ یاسای وەڵاتی فینڵەند ئەبوایێ ١١ مانگ لە سوپا خەزمەتی بكردایێت.دوای تەواو بوونی خزمەتی سەربازی بەردەوام بوو لە خوێندن لە زانكۆ و لە ساڵی ١٩٩٦ بە سەركەوتویی بەڵگەنامەی ماستێری لە كۆمپیوتر وەرگرت.

تۆرڤاڵدس له سه ره تای خوێندنی له زانكۆ حه زێكی زۆری به كاركردن له سەر سیستەمی كارپێكردنی یونیكس دەكرد و كتێبی زۆری له بارەی یونیكس خوێندەوه .لە ساڵی ١٩٩١ بە پێی ئەو خوێندنە بەردەوامانە و شەونەخەوتنانەی توانی ناوەرۆكی یەك سیستەمی كارپێكردنی نوێ دروستبكات و ناو نا Freax كە تێكلاوبوێك لە وشەكانی free (خۆرایی) و freak (ئیش یان كارێكی سەرنج راكێش و عەجیب ) و پیتی x (بە نیشانەی یونیكس UNIX ) دانا .دوای ئەم ناو نانە بەرێوەبەری سێرڤێری FTP ئەم ناوەی پەسەند نەكرد چۆن لە خوێندنی وشەی Freaks بە مانای شێت نزیك بوو بەم هۆیەوە بەرێوەبەری Ftp سێرڤێرەكە ئەم سیستمە كارپێكردنە نوێیەی بە LINUX ناو نا و گشتی بەكارهێنەران ئەیانتوانی كاری پێ بكەن بە خۆرایی . ئەم ناوەش لە ٤ پیتی ناوی تۆرڤاڵدس و پیتی X (بە مانای پیتی یەكەمی UNIX ) كەڵكی وەرگرتوە.

تۆڕڤاڵدس لە سەر بنەمای خوێندنی خۆی دەستی بە دروستكردنی ناوەرۆكی لینوكس بۆ كۆمپیوترە شەخسیەكان گرت و ئەم بەرهەمەی لە بنكەی نەرمەواڵەی ئازاد تۆمار كرد و بە شێوازی خۆرایی بۆ بەكارهێنەرانی خستەبەردەست.
دوای ماوەیێكی كۆرت سیستەمی كارپێكردنی سەرچاوە كراوەكان (OPEN SOURCE ) سەرنجی بەلای ئەم بەرهەمە راكێشرا و بە خێرایی پێشوازییێكی زۆری لێكرد.هەر چەند تۆرڤاڵدس لە كاتی ماستێری بە بەردەوامی خەریكی پێشخستنی ناوەرۆكی لینوكس بوو بەڵام توانی تێزی ماستێریەكەی لە بارەی "لینوكس :سیستەمێكی دانراوەی هەڵگرتنی ( portable ) بە سەركەوتویی پیشانبدات.

لە ساڵی ١٩٩٧ كۆچی بۆ ئەمریكا كرد و لە كۆمپانیای Transmeta لە كالیفۆرنیا بوو بە بەرنامەنووس و دەستی بە چاڵاكی كرد.
لە ساڵی ٢٠٠٣ رۆیشتە نێو ڵابراتۆرەكانی پێشخستنی نەرمەكالا سەرچاوە كراوەكان (OSDL ) . ئەم لابراتۆرانە لە ساڵی ٢٠٠٧ لە گەڵ تاقمەی ستانداردی ئازاد (Free standards Group) تێكڵاو بوو و بنكەی لینوكسیان (Linux foundation)پێكنا و تۆرڤاڵدس بوو بە یەكێك لە بەرێوەبەرانی یەكەمی ئەم بنكەیە.سەرە ڕای ئڕمانە ترۆڤاڵدس لە زۆر یەك لە كۆنفرانسەكان و وتنی وتار لە سەر لینوكس بانگهێشت دەكرێتز
خەڵاتەكانی :
١٩٩٨ خەڵاتی EFF pioneer Award .
١٩٩٩ لە زانكۆی ئێستێكهۆڵم لە سوید و لە ساڵی ٢٠٠ لە زانكۆی هیلسێنكی لە فینڵەند دوكترای وەرگرت (Honorary Doctorate)
٢٠٠١ لە كۆمەڵگای كۆمپیوتری بریتانیا میدالی Lovelace وەرگرت.
٢٠٠١ خەڵاتی Takeda Award لە ژاپۆن گرت.
٢٠١٠ خەڵاتی NEC C& C Prize گرت.
٢٠١٢ توانی خەڵاتی هMillennium-teknologiapalkinto بگرت. كە ئەم خەڵاتە یەكێك لە گەورەترین خەڵاتەكانی تەكنۆلۆژیایە لە جیهانە.كە هەر دوو یاڵ یەكبار لە لایەنی ئاكادێمی زانیاری فینڵەند دەدرێت.
٢٠٠٤ حەفتەنامەی تایمز ،تۆرڤاڵدسی بە یەكێك لە ١٠٠ مرۆڤی كاریگەر له جیهان ناساند.
٢٠٠٥ حەفتە نامەی بیزینیس یەكێك لە گەورەترین بەرێوەبرەكانی جیهان ناساند.
٢٠١٠ فەرهەنگی بریتانیكا (دایره المعارف) ناوی خستە نێو ١٠٠ داهێنەری جیهان.

بۆچوونەکان

گیت"یشی دروستکرد کە بەڕای من شاکارێکە وەک لینوکس گەورە. دەستخۆش کاکە قەزوان

دەست خۆش کاک قەزوان
بەڕاستی بابەتێکی بە پێزه، من یەکێکم لە هەوادارانی لینوکس

دەست خۆش کاک قەزوان، لەبیرمان نەچیت لینوس یەکێکە لە هاکەرە هەرە بەناوبانگەکانی جیهانیش، یەکەم کاریشی کە بوو بەهۆی دروست کردنی سیستەمی کارگێڕیەکەی چوونە ناو کۆمپیوتەری دانشگاکەی بوو بەبی ئەوەی ویندۆزو ماک بەکار بهێنێت!
http://en.wikipedia.org/wiki/Linus_Torvalds
بەڵام ئێمە دوو جۆر هاکەرمان هەیە:
1- هاکەرە کڵاو ڕەشەکان: Black Hat Hackers کە ئەمانە بۆ کاری خراپ‌و دزی‌و...هتد، هاککردن بەکار ئەهێنن.
2- هاکەرە كڵاو سپی‌یەکان: White Hat Hackers ئەمانەش بۆ کاری چاکەو دۆزینەوەی کون‌و عەیب لە بەرنامەو پرۆگرامەکانداو....هتد. هاککردن بەکار ئەهێنن، کە لینوس یەکێکە لە هاکەرە کڵاو سپی‌یەکان.
http://www.focus.com/fyi/top-10-most-famous-hackers-all-time/

سپاس كاك هیوای هێژە ئەم نەرمەواڵەیەم نەبیستوو هەر وەك خۆت فەرمووت كەمتر لە لینوكس نیە-دەستخۆش.
سپاس كاك كارزانی بەرێز
كاك فەتاحی ئازیز بۆ هەككردنی، زانیاریم نەبوو ئەویش بەم جۆرە بەڵام پێم پیاوێكی زۆر زانایە ئەتۆ چەند سیستەمی كارپێكردنت ببێت ، خۆت دانەیێكی تر دابنێت كە لە هیچیان ناچێت براستی جیهان ئەمانە بۆ پێشەوەی دەبەن.

دەست خۆش کاک قەزوانی بەرێز

بەراستی لینوس خزمەتێکی گەورەی بە مرۆڤایەتی گەیاندوە ئەگەر هەلە نەبم %90 ی راژەکانی جیهان لینیوکسی لەسەرە


بەلام بە هۆی کەمی پرۆگرامەکانیەوە بە داخەوە کەم کەس لینیوکس بە کار دێنن بۆ کۆمپیتەری ئاسایی من خۆم یەکێکم لە هەوادارانی لینوکس
تا ئێستا زۆربەی دابەش کراوەکانم تاقی کردۆتەوە تەنیا Unix نەبیت بەڵام نازانم کامەیان باشترە Linux یان Unix ؟؟؟
دوبارە دەست خۆشی بۆ کاک قەزوان

منیش پێم وایە کە "لینوس"و هەموو ئەوانەی خەریکی بەرەو پێشبردنی لینوکسن خەڵکی مرۆڤ دۆست‌و یەکسانی خوازن،بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەریش لە ئێستادا لە سەدا نەوەدی بۆ ئینتەرنێت بەکاری ئەهێنن، کە بەکارهێنانی لینوکس زۆر سەرکەوتوو خێراو سەلامەتە.
بۆ بەرنامەش وابزانم ئەگەر شارەزاییت هەبێت لە لینوکسدا لەبەرنامە پەکت ناکەوێت، بۆ زوربەی کارەکانی دەنگ‌و ڤیدیۆو ڕەنگ‌و دیزان‌و هتد....

بژیت،کەمێ زیاتری بکە و لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی زیادی بکە کاک قەزوان.

کاک هیوا نەمدیبوو، بژیت.