تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

كاتێك موبایلەكەت دەكەوێتە نێو ئاو

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/15

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

كاتێك تەلەفۆنی دەستیەكەمان دەكەوێتە نێو ئاو چی لێبكەین ؟
زۆر كەس هەن كە موبایلەكەیان دەكەوێتە نێو ئاو یان پەرداخێك چایی وە كاتێك دەری دهێنن وكار ناكات دەیخەنە ناو زبڵدان .بەڵام لەم بابەتە كە لە وێبلاگی فەرمی نوكیا نوسراوە، ئامۆژگاریمان دەكات چۆن موبایلی تەر دەربهێنین و دوبارە كاری پێبكەین.
١ - بە خێرایی لە ئاو دەریبهێنە هەرچەند خێراتر بیت لەم قۆناغە باشتر لە خراپی پاراستمانە .

٢ - كاتێك دەرتان هێنا لە ئاو دەبێ هەر ئامێرێكی موبایلەكە كە لێدەبێتەوە جیای بكەن . وەكو باتری (بۆ چراندنی سەرچاوەی ئەلێكتریستیەی و شوك لە موبایل ) ، كارتی بیرگە ،...

٣ - موبایل و ئەو ئامێرانە كە جیاتان كردوەتەوە بە خاولییێكی(پارچه یان قوماشێكی ) نەرم وشكی بكەن.
خاڵ : لە دەستماڵ كاغەزی كڵك وەرمەگرن بۆ ئەوە كە زوو لە یەك شیو دەبێتەوە و دەچێتە ناو كەڵێنەكانی موبایل . هەر وەها لە ئەو ئامێرانە كە مووتانی پێ وشكدەكەن (Hairdryer) بۆ ئەوە كە ئاو زۆرتر دەباتە نێو موبایلەكە.

٤ - موبایل یان تەلەفۆنەدەستیەكەتان ٢٤ كاتژمێر لە جێگایێكی گەرم و وشك دابنێن. یان لە نێو كیسەیێك برنج دایبنێن یان بیپێچێنن بە خاولیێكی وشك.

٥ - كاتێك كارەكانی سەرۆت ئەنجام دا و دڵنیا بووی لە وشك بوونەوە . ئامێرەرەكانی موبایل بیخە نێو موبایلەكەت، كاتێك كاری كرد یەكەم هەنگاو دەبێ لە پەرگەكانت پالپشتیێك بگریت.ئەگەر كاریشی نەكرد داینێ بۆ كێبەركێی فرەدانی موبایل لە ئینگلیس !

بۆچوونەکان

دەستخۆش، پێش دوو مانگ هەمانم بابەتم لە مالپەڕێکی کوردی خوێندەوە، بەڵام بیرم نایە کوێ بوو.
لاپتۆکەم تەڕبوو، پەرداخێك کاکاو ڕژا بەسەر تەختەکلیلەکەمدا، ئیتر گەڕام ئەو بابەتم بینییوە.
بابەتێکی باشە دەستخۆش

ئەڵێن ئاو رۆشناییە بەڵام بۆ كاكو نازانم-سپاس كاك زەندی بەرێز