فەیسبووک پۆلیست لێ ئاگاداردەکاتەوە
بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز، فەیسبووک چاوەدێری بەکارهێنەرانی دەکات و پێداچوونەوە بۆ گفتوگۆکانیاندا دەکات، ئەگەر گفتقگۆیەکی نەگونجاو یا سێکسی لەنێوان دوو بەکارهێنەر یاخود گەر کەسێک پەیوەندییەکی لەم جۆرە لەگەڵ بەکارهێنەرێکی منداڵدابکات و ئەو دەستەواژانە بەکاربهێنێت ئەوا فەیسبووک ئاگاداری پۆلیسی وڵاتەکەی لێدەکاتەوە.
بەپێی ڕۆژنامەی ئافتنپۆستنی نەرویجی کە لە ڕۆیتەرزەوە هەواڵەکەیان وەرگرتووە لەزاری Joe Sullivan ی بەڕێوەبەری پاراستنی فەیسبووک ئەم کارە بەیارمەتی جۆرە پرۆگرامێکەکەوە ئەنجامدەدێت کە بەهیچ شێوەیەک هەڵەناکات، دوای ئەوە پرۆگرامەکە گفتوگۆی لەم جۆرەی سانسۆرکرد، کارمەندێک پێداچوونەوە بە گفتوگۆی ئەو بەکارهێنەردا دەکات، پاشان ئەگەر دەستەواژەی نەشیاوی بەکارهینابێت ئەوە پۆلیسی لێ ئاگادار دەکەنەوە.
پێشبینی ئەکەم ئەم هەواڵە کاردانەوەی جۆروجۆری لێبکەوێتەوە، چونکە وڵاتانی دونیا یاساکانیان جیاوازن و یاسای هەموو وڵاتێک ڕێگە بەم جۆرە چاوەدێریکردنەی بەکارهێنەرانی نادات.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خۆش کاک زەندی ئەم کارەی فەیسبوک زۆر باشە بەڵام ئەوە گفتۆگۆیەکە سانسۆر دەکات چ زمانێک؟ تەنیا ئینگلیزی؟ یان هەمو ئەو زمانانەی فەیسبوک پاڵپشتی دەکات
دەست خۆش کاک زەندی
کاک ڕەوەند وەک هەموو جار کوردە بۆرەکە نایگرێتەوە چوونکی فەیس بووک ئاستەمە کارمەندێکی کوردی هەبێ و بۆ شتی واشی دابنێت !
دەست خۆش کارێکی باش دەکەن ئەگەر بۆ کوردانیش هەبێت باشترە
شتێکی عەنتیکەیە، کورە تۆ بنوسە وەڵا برا قەستەمبەخوا عاسمانەکە سێ وەسێ تەڵاقم کەوتبێت هەزار فەیسبووک لەویابێت من کەتنی خۆم هەر دەکەم،
جا ئیتر با هەر بیگرن هههه.
دەستخۆش مام زەندی.