تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فەیسبووک و کردارێکی نوێ لە گەڕان

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/06/15

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

بەهەمان شێوەی توویتەر، ئەمڕۆ فەیسبووک کرداری hashtags(# وشەی سەرەکی) خستە خزمەت بەکارهێنەرانی.
بەکارهێنەرانی توویتەر ساڵانێکە ئەم کرادارەیان هەیە کە بە یارمەتی ئەم کردارە بەکارهێنەر دەتوانێت ئاگاداری بابەتێکی دیاری کراوبێت و یا هەرکاتێک بیەوێت، چاوەدێری هەر بابەتێکی تایبەت بکات، بەبێ بوونی ئەم کرادرە لە فەیسبووک ئاسان نییە بابەتێکی دیاری کراو بدۆزیتەوە.
بۆیە لە ئێستا بەدواوە بەکارهێنەرانی فەیسبووکیش دەتوانن بەدانانی نیشانەی # (hashtags) لەبەردەم ئەو بابەتەی دەیانەوێت لە بۆشایی گەڕاندا بنووسن و بەئاسانی بیدۆزنەوە، بەڵام ئەم کردارە لە ئێستادا تەنیا بۆ بەکارهینەرانی ئەمریکا بەردەستە و لە ئایندەیەکی نزیکدا، بەکارهێنەرانی وڵاتانی تریش دەتوانن سود لەم کردارە وەربگرن، ئەمەش کارئاسانیەکی باشە بۆ دۆزینەوەی ئەو بابەتانەی کە پێشتر بەشداریت تێدا کردووە یاخود هەر بابەتێکی تر کە خۆت بتەوێت.

بۆ نمونە، ئەگەر بتەوێت ئاگاداری گۆڤاری سیخوڕمەبیت لە فەیسبووک ئەوا لە بۆشایی گەڕان (Search) بنووسە:-
[b]# سیخوڕمە[/b]
ئیتر بەئاسانی بابەتەکەت دەدۆزیتەوە کە لە ئێستادا کاتێکی زۆر دەخاینەێت تا بابەتێکی دیاریکراو دەدۆزیتەوە.
شایانی باسە ئەم کرادرە تەنیا بۆ ئەنجامدانی گەڕان لە فەیسبووکدا نییە، بەلکو دەتوانن بەدوای وشەیەکی سەرەکیدا بگەرێن لە توویتەر و ئینستاگرامیشدا.

بۆچوونەکان

پێم وایئ تەکنۆلۆژی بە یەکەوە لە نێو رەکابەری لاوازییەکانیان درووست دەکەن.هەش تەگ سەرەتا لە لایەن تویت بوو ئینجا گوگل بەکاری برد ئێستاش ئەمەیان دوای چەند ساڵ ! دەستخۆش بەرێز زەندی ! رۆژ لەگەل رۆژ جوانتر دەبیت .

سوپاس، کاکە دەتۆش رەسمێکی خۆت دابنێ، بەڵکو لەچایخانەیەکدا، توشت بووم، بتناسم.

دەس خۆش کاک زەندی
[url=http://news.cnet.com/8301-1023_3-57590094-93/facebook-launches-photo-comments/?ttag=fbwp]ئەمەش کردارێکی نوێی کە.[/url]