فەیسبووك: كێی دەوڵەمەند كرد ؟
دوێكە پشكی فەیسبووك بە فەرمی كەوتە نێو بازار.لە سەرەتا نرخی هە پشكێك ٠٥ر٤٢ دۆلار بوو كە دوای ماوەیێك بە خێرایی بۆ سەر ٠١ر٣٨ دابەزا. تاكوو دیسان چوە سەرەوە بوو بە ٤٥ دۆلار بەڵام لە كۆتایی بازار دیسان بهاكەی هاتە سەر نرخی یەكەمی - ٢٣ر٣٨ - . بە واتەیێكی تر ٤٢١ ملیۆن دۆلار بەرابەر بە ١٥٪ سەرمایەی فەیسبووك بڵاو كرایەوە كە ٨٥٪ تری بۆ بەرێوەبەرەكانی فەیسبووك و زاكربێرگە !هەر چەند بە وتەی شارەزایانی بورس پشكی فەیسبووك فرۆشێكی زۆری نەبوو بەڵام ئەمە خۆی جێی سەرنجە بۆ ئەوە كە فیسبووك لە خەوتنگەی قوتابیان سەری هەڵداو ئێستا بەهای گشتی ئەم كومپانیایە ١٠٥ ملیار دۆلارە.بە واتەیێكی تر بەهای ئەم كۆمپانیا لە كومپانیاكانی ئامازۆن،مەكدۆناڵد،HPو سیسكۆ زۆرترە .
با بزانین ئەم دەوڵەمەندانە كێن :
[b]١- جیم برێیێر : [/b]Jim Breyer
[img]http://kurdpdf.ir/wp-content/uploads/2012/05/Jim-Breyer.jpg[/img]
كۆمپانیاكەی لە سالی ٢٠٠٥ تەنیا ٢ر١٢ ملیۆن دۆلار سەرمایەی لە فەیسبووك دانا ئێستا چوەتە نێو ٧ر٧ ملیار دۆلار .
[b]٢- پیتێر تێڵ :Peter_Thiel[/b]
[img]http://kurdpdf.ir/wp-content/uploads/2012/05/Peter_Thiel.jpg[/img]
یەكێك لە بەرێوەبەرانی پەی بال وئێستا سەرمایەكەی لە فیسبووك ٧ر١ ملیار دۆلارە.
[b]٣ - یووری مینلێر :Yuri Milner[/b]
[img]http://kurdpdf.ir/wp-content/uploads/2012/05/Yuri-Milner.jpg[/img]
تا ئێستا ٥ ملیار دۆلار خێریان كردوە لە فیسبووك.
[b]٤- شێرێڵ سەندبێرگ :Sheryl_Sandberg[/b]
[img]http://kurdpdf.ir/wp-content/uploads/2012/05/682px-Sheryl_Sandberg_Moet_Hennessy_Financial_Times_Club_Dinner_2011.jpg[/img]
گشتی پشكی ٢ر٧٢ ملیۆن دۆلارە.
[b]٥- سیێن پاركێر :sean parker[/b]
[img]http://kurdpdf.ir/wp-content/uploads/2012/05/sean-parker.jpg[/img]
بەهای گشتی پشكی ئەم بەرێزە ٦٥ر٢ ملیار دۆلارە.
[b]٦ -ئێدواردۆ ساورین :Eduardo Saverin[/b]
[img]http://kurdpdf.ir/wp-content/uploads/2012/05/Eduardo-Saverin.jpeg[/img]
كاك ئێدواردۆ لە نێوان سەرمایەدارانی فەیسبووك زۆر نەناسهراوە بەڵام بەهای پشكی ئەمەش ٧ر٢ ملیار دۆلارە.
[b]٧- كۆمپانیای Greylock Partners :[/b]
[img]http://kurdpdf.ir/wp-content/uploads/2012/05/Greylock-Partners.jpg[/img]
ئەم كومپانیایەش ٥ر١٪ لە پشكی فەیسبووكی لەدەستە بە نرخی ٦ر١ ملیار دۆلار.
[b]٨- بۆنۆ :bono[/b]
[img]http://kurdpdf.ir/wp-content/uploads/2012/05/bono.jpg[/img]
٥ر١ ملیار دۆلار
[b]٩- دەیوید چۆ :David Choe[/b]
سیروسەمەرە ئەمەیانە! ئەم كابرایە دیوارەكانی یەكەمین بنكەی فەیسبووكی رەنگ كرد و بەجێگای ٧٧ر٣ ملیۆن لە پشكی فەیسبووكی وەرگرت . بەهای نرخی فەیسبووكی ئەم بەرێز تا ئێستا بوە بە ٢ر١٤٤ ملیۆن دۆلارە.
[img]http://kurdpdf.ir/wp-content/uploads/2012/05/David-Choe.jpeg[/img]
- شێخ زاكربێرگیش بە لایكی من وتۆ و برادەرانی تر پشكی گشتی سەرمایەكە ئەوەندەیە : ۱۹٬۲۵۲٬۶۹۸٬۷۲۵.۵۰ ملیارە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
بژیت کاک قەزوان..
ئینجا چەند مانگێکی تریش با لە بۆرسە کۆمەڵێك بەشی لێ بکڕن، ئینجا بزانین کێی تر دەکەوێتە سەر ئەو لیستە..
دەستخۆش کاک قەزوان!
ئەپڵ و فەیسبووک و گوگڵ و مایکرۆسۆفت، ئەمانە لە بیرە نەوتەکانی ئێمە چاکترن.
ئەمانە سامانێکی نیشتمانین بۆ ئەمریکا، ئەمریکاییەکان بەوە گرەوی خۆیان بردۆتەوە هەمیشە بەدوای کەسانی داهێنەر و پسپۆڕدا دەگەرێن و کارئاسانی بۆ دەکەن و ئەیبەنە وڵاتای خۆیان بۆیە وا پێشکەوتوون.
ده س خۆش مام قه زوان
به یارمه تیت لای خۆیان بڵاوی ده که مه وه، واته له فه یس بووک .