تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فێركاری : دامەزراندنی ویندۆزی ٨ لە سەرVirtualBox

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/05/24

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

پێشەكی:
نەرمەوالە یان نەرمەكالای VirtualBox چی دەكات ،چۆنە بۆ چی باشە ؟
كاتی وا هەیە كە پێتان خۆشە لە سەر سیستەمی كارپێكردنەكەتان، سیستەمێكی تر دامەزرێنن ئەڵبەت بە شێوەی مەجازی بەڵام هەموو كارەكانی سیستەمێكی ڕاستەقینەت بۆ دەكات . بۆ وێنە من سیستەمی دانراوەی ماكم هەیە پێم خۆشە وێندۆزی ٨تیشم لە سەری بێت خۆ مالی زیادە سەر ناشكێنێت ! بۆ ئەم كارە باش وایە لە ئەم نەرمەوالە كڵك وەر بگرین بەتایبەت هەم لە سەر ماك ، ویندۆز ولینوكس كار دەكات .
خال : بە تازەیی وشانی VirtualBox٤یش بۆ ئەندرۆید وشاندراوە كە دەتوانیت لە سەرسیستەمی كارپێكردنەكەت ئەندرۆیدیشت هەبێت .
ناوەرۆك :
یەكەم دەبێت ئەم نەرمەوالە لە سەر سیستەمی كارپێكردنەكەت دامەزرێنیت ئەگەر داتنەمەزراندوە لێرە یان لە خوارەوە لە سەرچاوە وەریبگرەو دایبمەزرێنە .
دووەم ئەگەر هێشتا پەرگەی وێندۆزی ٨ت ودانەگرتوە لێرە یان لە سەرچاوە (ISO)پەرگەكەی دایبزێنە.
سێهەم بكەوە شوێنی ئەم وێنانە:
لە پەرەی سەرەكی نەرمەوالەی VirtualBox لە سەر دوگمەی new كرتەیێك بكە .





ئەم قۆناغە بە هێزوتوانای كۆمپیوترەكەتان ١٥ تاكو ٣٠ خولەك ئەخایەنێت.

كاتێك قۆناغی سەرەوە تەواو بوو لە سەر دوگمەی Create كرتەیێك بكە .

بۆنە بەشی settings و رێكخستنەكان وەكو وێنەی خوارەوە ئەنجام بدەن.



ئێستا بچنە بەشی Storage لە سوچی راست لە سەر هێمای سی دی (ئاكۆنەكەی ) كرتەیێك بكەن و رەستەیChoose a virtual CD/DVD disk file هەڵبژێرن وپەڕگەی ISO كە داتانگرت لە پەرەی مایكرۆسۆفت هەڵبژێرن و OK بكەن

بۆ دەستپێكردنی دامەزراندن لە سەر START كرتەیێك بكەن

پیرۆز بێت ئێستا دۆ سیستەمی كارپێكردنت هەیە سیستەمی فەرمی كۆنەكەت وسیستەمی نوێی مەجازیەكەت.

خۆشەویستان لە سەر چاوە شرۆڤەیێكی داوە بەڵام پێویستی نەكرد بینوسم هەر وەك وێنەكان ئەنجامی بدە قۆناغەكان كارەكەت رێك وپێك دەچێتە بەرەوە
خاڵ : بۆت هەیە لە هەر كوێ پێت خۆشە بلاوی بكەیتەوە

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک قەزوان، کاتی خۆی لێرەش نووسیمان بەڵام کەمێک کۆن بووە پێویستی بە نوێکردنەوەیەکە :) http://chawg.org/wiki/VirtualBox

دەستی ئێوەش خۆش بێت كاك هەڵۆ ئەگەر پێت باش بێت بیگۆزەوە بۆ ویكی چاوگ .

بەدڵنیاییەوە و بە دەستخۆشییەوە بۆ نوێکردنەوەی سوود لەوەی جەنابتان وەردەگیرێ، هەر دەبێ نوێبکرێتەوە، لەدوای تاقیکردنەوەکان ئەویش و کۆمەڵی وتاری تریشن پێویستیان بە نوێکردنەوەیە خەریکیان دەبم.

سوپاس حەوت برا :)