تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فلاش لێدەر ماڵئاوایی لە ئەندرۆید دەکات

Hewa.Salim

Hewa.Salim

بڵاوکراوەتەوە

2012/06/30

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا [url=http://youtu.be/VuC0i4xTyrI]کۆنفرانسی گەشەپێدەرانی گوگڵ[/url] دەستی پێکرد و گوگڵ لەم کۆنفراسەدا کۆمەڵێک بەرھەمی نوێی پێشکەش کرد، یەکێک لەگرنگترین بەرھەمەکانی ئەمجارەی گوگڵ بریتی بوو لە وەشانی [url=http://developer.android.com/about/versions/jelly-bean.html]ئەندرۆیدی ٤.١ jelly bean[/url] و ئەم وەشانەش بەنوێکردنەوەی لقێکی [url=http://developer.android.com/about/versions/android-4.0-highlights.html]ئایسکرێم ساندویش ٤.٠[/url] دادەنرێت و چەندین گۆڕانکاری و نوێکاری تێدا ئەنجام دراوە و یەکێک لە نوێکارییە گرنکەکانی ئەم وەشانە بۆ ئێمەی کورد بریتی بوو لە [url=http://kurditgroup.org/t/%D8%A6%D8%A7%D9%86%D8%AF%D8%B1%DB%86%DB%8C%D8%AF-jelly-bean-%D9%88-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%DB%8C]پشتگیری کردنی تەواوی زمانی کوردی[/url].
لەگەڵ نزیک بوونەوەی کۆتایی ھاتنی کۆنفراسەکە ئەدۆبی بڕیاریدا بۆمبەکەی خۆی بۆ بەکارھێنەرانی ڕۆبۆتەکە بتەقێنێتەوە و کۆمپانیای ئەدۆبی لە بڵاگەکەی خۆی ڕایگەیاند کە [url=http://www.adobe.com/products/flashplayer.html?promoid=ISMSA]فلاش لێدەر[/url] بۆ وەشانی ئەندۆیدی ٤.١ jelly bean بڕوانامەی پێنەدراوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە کڕیارانی ئەو ئامێرانەی jelly bean یان لەسەرە ناتوانن سوود لە فلاش لێدەر وەربگرن و ئەوانەی ئایسکرێمەکانیان نوێکردۆتەوە بۆ jelly bean تا ڕادەیەک دەتوانن سود لە فلاش لێدەر ببینن بۆ لێدانی پەڕگە ڤیدیۆیەکان و لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە تووشی ھەندێک کێشە ببنەوە.
ھەروەھا کۆمپانیای ئەدۆبی ڕایگەیاند کە لە ناوەڕاستی مانگی هەشتی ٢٠١٢ دەست دەکات بە کشانەوەی نوێکارییەکانی فلاش لێدەر بۆ ئەم ئامێرانەی کە پێشتر فلاش لێدەریان لەسەر دامەزراوە و ئەوانەشی تا ئێستا دایان نەمەزراندووە لەدوای ئەو ڕێکەوتەوە ناتوانن فلاش لێدەر دابمەزرێنن چونکە لە [url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.adobe.flashplayer&feature=search_result]گوگل پلای[/url] دەسڕێتەوە و ئامۆژگاری بەکارھێنەرانی jelly bean ی کرد کە تازووە فلاش لێدەر بسڕنەوە بۆ ئەوەی تووشی کێشە نەبن.
شایەنی باسە پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای ئەدۆبی پلانەکانی چڕتر بکاتەوە و زیاتر گرنگی بدات بە [url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.adobe.flashplayer&feature=search_result]Html 5[/url] و بەتەواوەتی دەستبەرداری فلاش لێدەر بێت بۆ مۆبایل.

بۆچوونەکان

لەکاتی بلاوکردنەوەی ھەواڵەکە بەروارەکەی لای من بوو بە ١ ی مانگی حەوت بۆیە نووسیومە ناوەڕاستی مانگی داھاتوو ....... ئێستا لەسەرەوە نووسراوە بەرواری بڵاوکردنەوە 2012/06/30 تکایە یان بەرواری بلاوکردنەوەکە بکەنە ١ ی حەوت یان ئەوەتە ناوەڕاستی مانگی داھاتوو بکەن بە ١٥ ی مانگی ھەشت

سوپاس، کرا.

http://kurditgroup.org/node/13915
[url=http://m.techcrunch.com/2012/06/30/steve-jobs-war-against-flash/?icid=tc_home_art&][color=#000000; font-family: '.Helvetica NeueUI']‏٥ ساڵی ڕێک دوای فرۆشتنی یەکەم ئایپاد![/color][/url]
[color=#000000; font-family: '.Helvetica NeueUI']
[/color]

کاک هیوا سڵاو،
ئەپڵ کێشەی تەکنیک و ماف و چۆنایەتی هەبوو لەگەڵی. کاتی خۆی لە بڵاگی خوالێخۆشبوو، لە دیدی ئەوەوە کێشەکەم خوێندۆتەوە. دروستکردن و بە کۆدیککردنی دەنگ و ڕەنگ ئەو پرۆسە کیسەڵیانەی گووگڵە کە ئەمڕۆ دەیبینین ئەنجام و ئامانجەکەی چۆنن!؟ واتا بنەڕەتی کێشەکە لە لای گووگڵ و ئەپڵ دوو سەرچاوەی جیاوازی هەبوو.
بژین

‏کاکە سیا دەست خۆش.
‏بابەتێکی گرنگ ھەبوو لەسەر خاوی کرۆم لەسەر ئایفۆن بەرامبەر سەفاری، ھۆکەشی ئەگەڕێتەوە بۆ ھەمان بۆچونی ستیڤ لەو بابەتەی ئاماژەت پێکرد
بۆم نادۆزرێتەوە داینێم‏

http://www.apple.com/hotnews/thoughts-on-flash/