شارژی چكۆلەی موبایل لە كاتی ناچاری
" fuel " پڕکەرەوەیەکی چكۆلەیە ، كە لە كاتی ناچاری و تەواو بوونی پاتری ڕەسەنی موبایلەكەمان، ئەتوانێت یارمەتیمان بدات و موبایلەكەمان لە كوژاندنەوە رزگار بكات.كاتی زیاد بوونی ئەم شارژە بە ئەندازەی ٢٠ تا ٣٠ خولەك بۆ قسە كردن بە موبایلەكەتانە..بۆ ئیشكردن بەم شارژە تەنیا دوكمەی پاوێرەكەی لێبدەن و بیگەیەنن بە موبایلەكەتان. پانایی ئەم شارژە ٣ر٢ * ٣ر٣*٧ر١ سانتیمەترە و دەتوانی زۆر بە سادەیی لە گیرفانە چكولەكەتان جێگای بكەنەوە.. . ئەڵبەت پێویست نیە كە fuel شارژی موبایلەكەت بێت بەڵام تەنیا ٢٠٠ میلی ئامپەر پاتری موبایلەكەت زیاد دەكات. ئەم شارژە زۆر بە ئاسانی ئەتوانێت تا ١ مانگ شارژ لە خۆی رابگرێت هەرچەند ئەندازیارانی ئەم بەرهەمە ئەڵێن ئەم كاتە تا ٣ مانگــــــــــــە .

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خۆش بۆ ئەم هەواڵە کاکە قەزوان بەڕاستی ئێوە خزمەت دەکەن بەڵام بەڕای من سویچی سەیارە خۆزگەم وەکو مۆبایل بوایە کە ونت ئەکرد یەکسەر تێلت بۆ بکردبایە چونکە من ٢٤ کاتژمێر سویچ بزر دەکەم ئەگەر ئەم هەواڵەت بیست کە شیێک دەرچوە ئەوەی کە من دەڵێم تکایە بڵاوی بکەرەوە زۆر سوپاس.
ئاسانە، موبایلێکی لێ ببەستە.
کاکە دلۆڤان ژمارەکەت لە سەر کاغەزێکی بچوک بنوسە و بە تیپ ( ساڵغی ) لە مۆبایلەکەت بدە