تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سەردێڕی هەواڵەکان

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2013/04/24

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

ویکیپێدیا بنکەدراوەی لە MySQL بۆ MariaDB گۆڕی
چەند ڕۆژێک پێش ئیستا دامەزراوەی ویکیپێدیا، بنکەدراوەی زمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و هەروەها ویکیداتا لە MySQL 5.1 گۆڕی بە MariaDB 5.5.



پینە بە پینەی تر
مایکرۆسۆفت لە پینەی مانگانەیدا، بۆ مانگی نیسان (2823324) کەلێنێکی خستە سیستەمی بەڕێوەبردنی خشەی پەڕگەکان NTFS، کە هەموو کار پشکنین لەسەرەتای دەست بەکاربوونی سیستەمەکەوە دەردەکەوت، بۆ چارەی ئەمە پینەیەکی تری خستە بەردەست، 2840149 کە کەلێنی پینەی پێشوو بنەبڕ بکا.

چاویلکەی گوگل ساڵێکی تر دروست دەبێ
چاویلکەی گوگل وەکو بەرهەمێکی نوێ ساڵێکی تر دەکەوێتە بازاڕەوە. چاودێری کاروباری گوگل بۆ بابەتی پەیوەندیدار، Eric Schmidt لە گفتوگۆیەک لەگەڵ رادیۆی بی بی سی دا دەڵێت: چەند هەزار دانەیەک وەکو تاقیکاری دروست کراون و دراونەتە بەشدابووان، کە لە رێگەی پەیام و پێ گەیاندنەوەی ئەوانەوە گۆڕین و پەرەپێدان لەسەر چاویلکەکە بەردەوام دەبێت، بەو هیوایەی کە خواستەکان دابین بکەین. وەکو ڕاپۆرتەکانی گوگل ئاماژەی پێ دەکەن، نرخی چاویلکەکە ١٥٠٠ دۆلار دەبێ.

بۆچوونەکان

دەست خۆش
ئەو ویکیداتایە زۆر گوونجاو بوو بۆ ویکیپیدیا زۆرێک لە کێشەکانی نێوانیکی چارەسەر کرد.