تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سیستەمی ئوبونتو بۆ وشانی موبایل

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/14

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

 

ئوبونتو یەكێك لە سیستەمە كارپێكردنەكانی لینوكسە كە زۆر لایەنگەری هەیە و كومپانیای كانونیكال لە ساڵەكانی داهاتوو زۆر هەوڵی بۆ پێشخستنی داوە .([url=http://www.chawg.org/wiki/Ubuntu]بۆ زانیاری زۆرتر دەتوانن برۆن بۆ چاوگ[/url] ) . ئەم كومپانیا بە دامەزراندنی ئەندازیارانی شارەزا گەرەكیەتی وشانی كارپێكردنی موبایلیش بخاتە نێو بازار . ئەڵبەت ئەمە یەكەمین جار نیە كە ئەم كومپانیا لە سەر موبایل بەم سیستەمی كارپێكردنە كار دەكات بەڵكو جارێكی تر لە ساڵی ٢٠٠٩ وشانی Kubuntu Mobile بۆ ئوبونتوی وشاند .

بۆچوونەکان

کاتێک خەڵک بەسیتەمێک ڕاهات یا خوی بەشتێکەوە گرت بەئاسانی دەستبەرداری نابێت، بۆ نمونە:- فەیسبووک و گوگڵ پلەس، گوگڵ هەرچییەک دەکات سودی نییە، ئەو ١٠٠ ملیۆن بەکارهێنەرەش زۆربەیان بەکارهینەری( G-mail) ن.
ئوبنتوش جگە لەپێشخستنی سیستەمەکە، ئەبێت دەیان گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکان ببەستێت، ئەمەش کارێکی ئاسان نییە، لەکاتێکدا سیستەمی وەکو Android و iOS لە گۆڕەپاندابن.
دەستخۆش

کاک زەندی هەسدەکەم بریاردان لەسەر+G لە کەمتر لە سالێک بریاردنی زۆر خێرایە، ئەوان توانیویانە لەم ماوەکەمەدا زیاتر لە 170 ملیۆن ئەندام پەیدابکەن ، پاشان بەراوردی بە فەیسبوک تەمەنی زیاتر لە 8 ساڵە وردبینی زیاتری دەوێت، وادەزانم ئامانجی+ G دورمەوداو زۆر زیاترە لەوەی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی دا کورت بکرێتەوە.

گوگڵ پڵەس لە ئازایەتئ خۆی نییە ١٧٠ ملیۆن بەشداربووی هەبێت، خەڵک وای بەهۆی فەیسبووکەوە بوون بە ئەندام تییداو وایان دەزانی لەو باشتر دەبێت، ڕاستە زۆربەی کەس هەیەتی بەڵام وەکوو من بەکاری ناهێننو عەمەلی نییە.

باسی گوگل+ و facebok لەگەل operation system کان وەک android , ios به راستی دروست نیه و ناکرێ وەک یەک لێکیان بدەیتەوە. ئۆبۆنتۆ و تیمێک کە بە پشتیەوەن بە راستی زانا و بە قوەتن. بەلام وەک دەزانن پشتیوانی پوولیان نیه لەو وەزعەیا بە راستی سەختە بتوانێ کۆمپانیە گەورەکان رازی کە بۆوەی کۆمەکی کەن. پرۆژەیەک کە وا بە دەستی canonical و mazilla یه یانی gecko , ubunto و به تایبەت هاوکاریەکەی intel , samsung لە tizen دا ئەتوانن لە سالانی داهاتو جێ لە android & ios بگرن.

پەیوەندی نێوان شووتی و پلایس چییە؟

کاک سیا قسەی تۆیە جیاوازیەکە زۆر زۆر، بەڵام زۆری دەوێت تا خەڵک تێدەگا و واز لەو تۆڕەکۆمەڵایەتی یە بێ زەوقە دێنێت. کەناوی فەیسبووکە.

ئەو شتانە دێن و دەڕۆن، زۆرکاتیش باشن بۆ ڕاگرتنی پەیوەندی، هەرچەندە ئێمە و زۆری تر بۆ ئەوەمان نییە :)

ئوبونتو داهاتویەکی گەشو پرشنگداری هەیە بەتایبەت دوای دروست بونی unity هەوادارێکی زۆری دروست بوو ڕۆژێك دێت جێ بە مایکرۆسۆفت لەق دەکات
[url=http://www.omgubuntu.co.uk/2012/03/75-of-ubuntu-users-also-use-windows-and-other-fun-stats/]http://www.omgubuntu.co.uk/2012/03/75-of-ubuntu-users-also-use-windows-and-other-fun-stats/[/url]
بەنیسبەت بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایتیە بێئیشەکان بەتایبەت(fb) یەك کاتژمێر ئەو تۆڕە بلۆك بکەن لە کوردستان بەکارهێنەری ئینتەرنێت نزم ئەبێتەوە بۆ ژێر سفری سەدی