سۆنی Firefox OS لە سەر موبایلەكەی دادەنێت
لە مانگەكانی ڕابردوو لایەنگەری كاركردن بە سیستەمی مایكرۆسۆفت (ویندۆزی فۆنی ٨) فرە زۆر بوو ، بەڵام ئێستا پاش كۆمپانیاكانیZTE ,LG، هواوی و ئاڵكاتڵ ئێستا سۆنیش هەول ئەدات بێت لە سەر سیستەمی كارپێكردنی فایرفۆكسی موزیلا كاربكات وە بریاری داوە كە تەلەفۆنە هۆشمەندەكانی لە سەر بنەمای ئەم سیستەمە دابین بكات تا بتوانێت بازار بە خۆیەوە ترخان بكات.
بەرێز باب ئیشیدا جێگری بەرێوەبەری سۆنی گوتی : "ئەندازیارانی سۆنی خەریكی هەوڵن لە سەر ئەوە كە بتوانن یەكەمین سیستەمی كار كردینی موبایلی سۆنی بە فایرفۆكس وHTML5 تا ٦ مانگی دوهەمی ٢٠١٣ دروست بكەن ".
سەرچاوە:

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون