ساڵی ئاییندە وەچەرخانێک دەبێت لەبواری مۆبایلدا
کۆمپانیای گوگڵ پرۆژەیەکی گرنگی داڕشتووە بەناوی Ara و بەپێی ئەو پرۆژەیە وەچەرخانێکی گرنگ لەبواری مۆبایلدا ڕوودەدات.
ئەم پرۆژەیە کەبریارە لەسەرەتای ساڵی ئاییندەوە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بریتیە لە دروستکردنی مۆبایل بەنرخێکی هەرزانی نزیکەی ٥٠ دۆلار و بەکارهێنەران خۆیان بتوانن بەپێی پێداویستی خۆیان پیکهاتەکەی هەڵبژێرن ، مەبەست لە پێکهاتە لە ڕەقەکاڵاکانێتی نەکو نەرمەواڵەکانی (بەرنامەکانی).
ئەمەش بیرۆکەیەکی زۆر گرنگە، چونکە لە ئێستادا ئەو مۆبایلانەی ڕۆژانە بەکاریاندەهێنین، کۆمەڵێک پێکهاتەی تێدایە کە کەم بەکارهێنەر هەیە هەموو پێکهاتەکانی پێوست بێت یا بەکاریبهێنێت، بەڵام ئەم پرۆژەیە بوار دەداتێ ئەو مۆبایلەی دەیکڕیت ،خۆت بڕیاربدەیت کە چیت پێوستە و بەپێی پێداویستی خۆت پێکهاتەکەی دەکڕیت بۆ نمونە، بەکارهێنەر هەیە هەرگیز پێوستی بەکامیرای مۆبایلەکەی نییەو بەکاریناهینێت، بەڵام لە ئێستادا هیچ کۆمپانیایەک نییە بتوانێت بەوجۆرە مۆبایل بەرهەم بهێنێت.
هەروەها بەکارهێنەر دەتوانێت خۆی قەبارەی ئەو مۆنیتۆرە هەڵبژێرێت کە پێوستیەتی یا جۆری CPU و ئەگەر بیەوێت مۆبایلێکی خێرای هەبێت.
پرۆژەی [b]ئارا[/b] تەنیا بواری مۆبایل ناگرێتەوە، بەلکو بواری پرینتەری 3D ش دەگرێتەوە و بوار دەدات بەهەموو ئەو لایەن و کەسانەی توانای پێشخستنی ڕەقەکاڵایان هەیە بەشداری بکەن لە پێشخستنی ئەم پرۆژەیە.
بڕیارەپرۆژەی ئارا لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٢٠١٥ یەکەم بەرهەمی بخاتە بازاڕەوە، وە ئەم سیستەمەکارگێڕییەی ئێستای ئەندرۆید پشتگیری ئەم پرۆژەیە ناکات، لەبەر ئەوە گوگڵ لە مانگی سەرماوەرز(دیسێمبەر) دا، وەشانێکی نوێی ئەندرۆید دەوەشێنێت بۆ ئەم جۆرە تەلەفۆنانە.
[b]دەتوانن لەم گرتە ڤیدیۆیانەی خوارەوە، زیاتر بە بپرۆژەکە ئاشنابن.[/b]
[youtube]PQqudiUdGuo[/youtube]
[youtube]oDAw7vW7H0c[/youtube]
[youtube]BaPf4ZIbDVM[/youtube]
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون